که‌سانی دانیشتوو له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ:1. سه‌یدعه‌زیزی شه‌مزینی،2.سه‌یدعه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی [شێخ عه‌بدوڵای گه‌یلانی].ئه‌م وێنه یه زۆر ڕێی تێده‌چێ له ڕۆژی 9ی ڕێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی له جێژنێک دا گیرابێ که ڕۆژنامه‌ی کوردستان [ژماره 25 ،یه‌کشه‌مۆ 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 = 17ی مارسی 1946] ئاوای باس ده‌کا: " له رۆژی 9-11-1324 ساتی 2 پاش نیوه‌رودا له لایه‌ن آغای حاجی سید عبدالله افندی جیژنیکی زور جوان به شانازی پیشوای کوردستان گیرا پاش ووتاریکی زور له لاین برایانه‌وه سید عبدالعزیز ئه‌م ووتاره‌ی خوینده‌وه: (تبریکی خانه‌دانی نهری)...."
وه‌کوو هێندێک سه‌رچاوه‌ی نووسراو باس ده‌که‌ن له‌ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار‌دا زێڕۆبه‌گی به‌هادوڕی [هه‌رکی]له قسه‌کانیدا تاوانی "خه‌یانه‌تی "وه‌پاڵ سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی داوه.هه‌رله ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار،سه‌یدعه‌زیزی شه‌مزینی کوڕی سه‌ید عه‌بدوڵاش وتاری پێشکێش کردووه.ڕۆژنامه‌ی کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ژماره 10 خۆیدا [دووشه‌مۆ 15ی ڕێبه‌ندانی 1324 =4ی فێڤرییه‌ی 1946]
لیستی ئه‌وکه‌سانه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه که له "میتینگی" ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان دا قسه‌یان کردووه. ئه‌و لیسته‌یه هه‌م نێوی "ئاغای زێڕۆ به‌گ" وnew;">هه‌م"ئاغای سید عبدالعزیز"ی تێدایه.کوردستان له ژماره‌ی 13ی خۆیدا[دووشه‌ممۆ 22 ری به‌ندان 1324 = 11 فیوریه 1946]" نوطقی برای خۆشه‌ویست (سید عبدالعزیز کوری حاجی سید عبدالله"ی بڵاو کردووه‌ته‌وه.به‌ڵام قسه‌کانی هیچ هێرش یان ئاماژه‌یه‌کی به قسه‌ی زێڕۆ به‌گ تێدا نییه کوردستان.
له ژماره‌ی15 داپاراگرافێکی له قسه‌کانی زێڕۆبه‌گی له ڕۆژی 2 ی ڕێبه‌ندان بڵاوکردووته‌وه و ئه‌وبه‌شه له‌قسه‌کانی لابراوه که سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی به "خیانه‌ت" تاوانبار کردووه‌و سانسوریان کردووه.به‌ڵام، له ژماره‌ی 21 [شه‌ممو 11ی ڕه‌شه‌مه 1324 = 2مارس 1946]دا جارێکی دیکه "نطقی آغای زیروبه‌گ له روژی 2ی ری به‌ندانی 1324" له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌وجار ئه‌و قسانه‌شی تێدایه که سه‌باره‌ت به سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی کردوویه . چوار ژماره دواتر ده‌نگووباسی جێژنه و(تبریکی خانه‌دانی نهری)بڵاوکراوه‌ته‌وه.ئه‌وه نیشان ده‌دا که کاربه‌ده‌ستانی مهاباد ویستوویانه دڵی هه‌ر دوو لایان ڕابگرن و نه‌شیش بسووتی نه که‌باب!!
به‌داخه‌وه شوێنی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌و جێژنه له‌لایه‌ن کوردستانه‌وه‌باس نه‌کراوه.ئه‌م وێنه‌یه ده‌کرێ له‌و جێژنه دا له" دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ" هه‌ڵگیرابێ.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له ئارشیوی شه‌خسی کاکشار ئۆرامار وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر