۱۳۸۶ اسفند ۶, دوشنبه

مـنداڵانی کورد له‌ مه‌یدانی چوارچرا


منداڵانی کورد و مامۆستاکانیان له‌ مه‌یدانی چوار چرا له‌ڕێوڕه‌سمی 2ی ڕێبه‌ندان دا.که‌سی یه‌که‌م له‌ لای ڕاسته‌وه عه‌لی خوسره‌وی " پشکنی فه‌رهه‌نگی کوردستان" ه‌ . ڕۆژنــامه‌ی کوردستان له‌ "ژماره‌ 27، دوشه‌ممو 5خاکه‌لیوه‌ 1325 =25 مارس 1946 " دا ئاگادارییه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێشی وی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ :اداره‌ی روژنامه‌ی کوردستان تکامان وایه‌ ده‌ستوری ژیره‌وه‌ له‌ هه‌وه‌لین ژماره‌ی روژنامه‌ی کوردستاندا ده‌رج بفه‌رمون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ که‌ ده‌بی آموژگاران به‌ تایبه‌تی کارمندان فه‌رهه‌نگ ببنه‌ چاولیکراوی ری و شوینی باش پیویسته‌ ده‌ستور اکید بده‌ن که‌ له‌ روژی پینج مانگی خاکه‌لیوه‌ 25.01.05 هیچ کامیک له‌ فه‌رهه‌نگیان نابی پیچی له‌ سه‌ر به‌ستن و هه‌ر وه‌کو قه‌رار دانراوه‌ ده‌بی سه‌ر په‌تی بن و له‌ روژی ناوبراو دا هیچیه‌ک له‌ کارمندان فه‌رهه‌نگو شاگرده‌ مدرسه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ پیچه‌وه‌ نه‌بیندرین ئه‌و ده‌ستوره‌ به‌ ته‌واوی آموژگاران و کارمندان راده‌گه‌ینین و هیوا دارم که‌ فه‌رهه‌نگ ببیته‌ سه‌رمه‌شق و چاولیکراوی ته‌واوی اهالی 243 27.12 .1324
پشکنی فه‌رهه‌نگی کوردستان - علی خسروی
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ دوای پلانکاردی کیژوڵه‌کان ده‌بیندرێ سه‌دیقی حه‌یده‌ری "مدیر کل انتشارات و تبلیغات کردستان"ه‌که‌له‌و هه‌ر 3 وێنه‌یه‌ی دا هه‌یه‌ که‌ تا ئێستا ساغ بووته‌وه‌ ئی ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان ه‌ .
ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کتێبی "پیشوای بیداری، خاطرات سعید همایون ، به‌ کوشش هاشم سلیمی ،چاپخانه‌ وزارت آموزش و پرورش،اربیل 2004"وه‌رگیراوه‌



نوسخه‌یه‌کی زۆر ڕوونتری ئه‌م وێنه‌یه‌
له‌ سه‌ر بلاکارته‌که‌ی که‌ به‌ده‌ست دوو کیژه‌وه‌یه‌ نووسراه‌: " به‌رقه‌راربی یه‌که‌تی یایانی کوردستان" و له‌ دوای سه‌دیقی حه‌یده‌ری، ناودار ڕه‌سووڵی نه‌غه‌ده‌یی ش به‌ به‌رگی نیزامییه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌

هیچ نظری موجود نیست: