ڕه‌نگه زۆر له به‌ره‌ی هه‌نووکه‌ی کورد نه‌زانن حوسێنی زێڕینگه‌ران کێێه؟ له هێندێک سه‌رچاوه ی کوردی دا به کورتی باسی کراوه و ته‌نانه‌ت " هێمن" یش له " له‌کوێوه بۆ کوێ " دا به سه‌رداگیراوی لێی دواوه. حوسێنی زڕینگهران ئه‌ندامی ژماره یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک و تا ئۆکتۆبری ساڵی 1944 سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بووه.
له سه‌ر ده‌می ڕه‌زا شا و پێش مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1320ی هه‌تاوی دوای واژۆ کرانی په‌یمانی سه‌عداباد له ساڵی 1937،که له چه‌ند مادهیدا گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دژی تێکۆشه‌رانی سه‌ر سنووران پاساو دراوه ، و له‌وانه کورده‌کان، زۆرعهشیرهت و تاکی کورد وه‌کوو "سه‌ربزێو" ڕاونراون و دوورخراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی دووره‌ده‌ست له کوردستان و ناچار به نیشته‌جێ بوونی تۆبزی کراون.حوسێنی زێڕینگه‌ران که له "حیزبی ئازادیی کوردستان " دا چالاک و تێکۆشه‌رێکی نه‌ترس بووه یه‌ک له‌و پاتراوانه بووه و دوور خراوه‌ته‌وه بۆ شیراز.دوای هه‌ڵوه‌شانی حوکمی ڕه‌زا شا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سابڵا‌غ. سه‌ید پیره‌ی نیزامی سه‌رۆکی "قۆڵسووران" له سه‌رده‌می کۆمار و حه‌مه‌دی مه‌ولوودی پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی سه‌رده‌می کۆماریش له نێو ئه‌و دوورخراوانه دا بوون.
له سه‌رده‌می پێش دامه‌زرانی کۆمار دا، ده‌وری حوسێنی زێڕینگه‌ران زیاتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سهرشارهبانی [ئیداره‌ی پۆلیس]مهاباد باسی لێوه ده‌کرێ.ڕوودانی داگیرکردنی شاره‌بانی له 26ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1323ی هه‌تاوی [15 ی فێڤرییه‌ی 1945] واته نزیکه‌ی سێزده مانگ به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆمار قه‌وماوه.ژماره‌یه‌ک له دانیشتووانی شاری مهاباد به مه‌به‌ستی ئه‌ستاندن و له نێو بردنی لیسته‌یه‌کی وه‌رگرانی قه‌ند و شه‌کری ده‌وڵه‌تی که ئاشکرا بوونی ده‌بوو ببێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ساخته‌کاری له وه‌رگرتنی قه‌ند و شه‌کر ، به ڕێبه‌ری عه‌زیزخانی کرمانج هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر شاره‌بانی.له‌و ڕووداوه دا یه‌ک له شاروومه‌ندان به نێوی مینهی خاڵندی و به پێی نووسینی ئیگلتن[ کۆماری کوردی ساڵی 1946] حه‌وت پاسه‌بان کوژراون .گێرانی شاره‌بانی کۆتایی داوه به دوایین نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی نێوه‌ندی له مهاباد به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆمار*. ئه‌و ده‌می حوسێنی زێرینگهران به‌رپرسی دابه‌شینه‌وه‌ی قه‌ند و شه‌کری ده‌وڵه‌تی بووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی ئه‌و ڕووداوه‌یان کردووه [ به‌تایبه‌تی خه‌لیلی فه‌تاحی قازی، ئیگلتن و ته‌نانه‌ت له‌و ساڵانه‌ی دواییشدا مه‌نافی که‌ریمی ] ده‌ڵێن ئه‌وهێرشه بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی کراوه تا ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روبه‌ندی گه‌رمه‌ی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بووه و هه‌موو سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن حوسێنی زێڕینگه‌ران هانی عه‌زیزخانی کرمانجی داوه بۆ ورووژاندنی خه‌ڵک و له‌وده‌مه دا فه‌ردی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه بووه، چالاکییه‌کی ئه‌وتۆ که کۆتایی داوه به حزووری ڕواڵه‌تی ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی نێوه‌ندی له مهاباد ناکرێ به دوور لهدنهی سیاسی بووبێ و هه‌رنه‌بێ ئاکامه‌که‌ی یه‌ک له‌و هۆیانه بووه که زه‌مینه‌ی خۆش کردووه بۆ داسه‌پاندنی حوکمی خۆیی کورد.
له‌دوای ئاڵوگۆڕی نێوخۆیی له کۆمه‌ڵه دا و بوونی قازی محه‌مه‌د به سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه و دواتر دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان حوسێنی زێڕینگه‌ران له حیزب دا دڕیژه‌ی به خه‌بات داوه و له سه‌رده‌می کۆمار یه‌ک له ئه‌فسه‌رانی ههڵسووڕبووه.ئه‌و یه‌ک له که‌سانه‌بووه که ڕێ‌و ڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کۆماریان له زۆر شوێنان ڕێک خستووه ،ئه‌گه‌رچی له پێکهاته‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزب دانه‌بووه.
دوای ڕووخانی کۆمار حوسێنی زێڕینگه‌ران گیرا و پاش چه‌ند ساڵ به‌ر بوو، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی "سه‌ربزێو" بوو و هه‌دای نه‌ده‌دا دیسان گیراوه.چاکم وه‌بیر دێ له زه‌مانی سه‌رۆکوه‌زیری محه‌مه‌دی موسه‌دیق دا که چالاکی سیاسی حیزب بووژابووهوه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کی "ڕزگه‌یان" ی مهاباد به سه‌رپه‌رستی "عه‌زیزی یۆسفی" ڕێوڕه‌سمی "ڕۆژی جیهانی منداڵان" به‌ڕێوه چوو، ئه‌وه ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ی بوو که دوای چه‌ند ساڵ زیندانی کێشان ئازاد کرابوو. حوسێنی زێڕینگه‌ران له سه‌رده‌می حه‌مه‌ڕه‌زا شای په‌هله‌وی دا به سه‌ریه‌که‌وه پازده ساڵ زیندانی کێشا.
له ساڵانی 1346 – 1347 ی هه‌تاوی، ئه‌و کاته‌ی له تاران ده‌ژیام و تازه له زیندان به‌ر ببوو چه‌ندین جار چوومه دیداری.سه‌باره‌ت به ڕابردووی سیاسی و به تایبه‌تی سه‌رده‌می کۆمار که‌مدوێ بوو. له‌چه‌ند که‌سی که له گه‌ڵی ده زیندان دا بوون بیستوومه،له ئاست زیندانهوانان بوێر و به‌گشتی که‌سێکی نهحاواوه بووه.
حوسێنی زڕینگەران لە 13ی خاکه‌لێوه‌ی 1352ی هه‌تاوی (13- 1 - 1352 ) له شاری تاران کۆچی دوایی کردووه و ته‌رمی پیرۆزی له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرا، قه‌تعه‌ی 3، نێژراوه.
*تێبینی. ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد ، سید محمد صمدی،انتشارات رهرومهاباد ، ساڵی 1377"وهرگیراوهودهبێ وێنه‌ی ساڵانی دوایی ژیانی حوسێنی زێڕینگه‌ران بێ .به‌ڕێز سه‌مه‌دی هه‌ڵه‌ی ئیگلتن ی له مه‌ڕ تاریخی گیرانی "ئیداره‌ی شاره‌بانی" ڕاست کردووه‌ته‌وه،به‌ڵام بۆخۆشی له نووسینی ڕێکه‌وتی ساڵی زایینی قه‌ومانی ئه‌و ڕووداوه دا هه‌ڵه‌ی کردووه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر