وێنه‌ی مه‌لا قادری موده‌ره‌سی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد و به‌رپرسی "چاپخانه‌ی کوردستان" له سه‌رده‌می کۆمار.ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ، گۆڤاری "گڕوگاڵی منداڵانی کورد" یش که چه‌ند ژماره‌ی لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه له ژێر چاوه‌دێری ئه‌و دا بووه.به خۆشییه‌وه به هه‌وڵ و تێکۆشانی لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد،سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، مه‌لا قادری موده‌ڕه‌سی به‌سه‌رهاتی خۆی له سه‌رده‌می ژ.ک دا بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگادن وبۆچوون سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رییه‌کانی موده‌ره‌سی هه‌رچییه‌کی بێ،هیچ له بایه‌خی گه‌وره‌ی ئه‌و کاره بۆ ساخکردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و سه‌روبه‌ندی که‌م ناکاته‌وه
سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبه به نرخه‌که‌یدا: " نگاهی به تاریخ مهاباد، انتشارات رهرو،سال 1377 شمسی" ده‌نووسێ:" ڕه‌وانی شاد بێ مه‌لا قادری موده‌ره‌سی له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ڕابردووی خۆیدا زۆر ڕاستگۆ بوو و به قووڵی له‌و باوه‌ڕه دا بوو که‌ده‌بێ مێژووی ڕابردوو یان نه‌گوترێ و نه‌نووسرێ، یان ڕاست و دروست بنووسرێ. مه‌لا قادر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 1371.01.02 ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان کرد"
تێبینی ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" له نووسینی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر