۱۳۸۶ اسفند ۲, پنجشنبه

خاڵه‌مه‌لا په‌روه‌رده‌کاری کۆمار



ئه‌م وێنه‌یه‌ خاڵه‌ مه‌لا [ عه‌بدوڵای داودی، مه‌ڵا عه‌بدوڵای حه‌جۆکێ] یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری کورد نیشان ده‌دا.
خاڵه‌ مه‌لای داودی له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستانداوه‌کووبه‌رپرسی"ده‌رسخانه‌ی گه‌لاوێژ" حه‌ولی بێوچانی دا بۆ پێشخستنی په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی کوردی و له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا زۆر ئاگاداری سه‌باره‌ت به‌ "ده‌رسخانه‌ی گه‌لاوێژ" ده‌خوێنینه‌وه‌.
که‌سانی نێو وێنه‌که‌ له‌ ڕاسته‌وه‌: 1.وه‌هابی شیرنێ (فه‌ره‌جی)،2.نه‌ناسراو، 3.ئیبڕاهیمی داودی (کوڕی خاڵه‌ مه‌لای)،4.سه‌یفوڵای نانه‌وازاده‌[ برای محه‌مه‌دی نانه‌وازاده‌،یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌رانی وه‌زاڕه‌تی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان]،5.سه‌ید محێدینی نیزامی،6.مه‌حموودی خادیمی،7.حه‌سه‌نی خاڵۆژنێ

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ لایه‌ن "حاجیه‌ خانمه‌ی داودی" ڕا دیاری کراوه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی " که‌ونه‌ نیشتمان" ی گۆڤاری مهاباد که‌ له‌ لایه‌ن فه‌ره‌یدوونی حه‌کیم زاده‌وه‌ ئاماده‌ ده‌کرێ و به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ ژماره‌ 81ی ئه‌و گۆڤاره وه‌رگیراوه‌

هیچ نظری موجود نیست: