محه‌مه‌دی یاهوو، ئه‌ندامێکی دیکه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد. به‌پێی قسه‌ی مه‌لا قادری موده‌ره‌سی یاهوو له کۆمه‌ڵه دا مونشی بووه و ئیگلتن له کتێبه‌که‌یدا "کۆماری کوردی ساڵی 1946" به پشتن به‌ستن به قسه‌ی زانیاریده‌ره‌کانی ده‌نووسێ " محه‌مه‌دی یاهوو له‌گه‌ڵ زه‌بیحی و هه‌ژار له ئه‌ندامه هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه بوون.
یاهوو له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا یه‌ک له کاربه‌ده‌ستان بووه و له ژماره‌ی 52ی کوردستان دا [11ی جۆزه‌ردانی 1325= 2ی ژوه‌نی 1946] نووسراوه‌یه‌کی هه‌یه به نێوی "مهابادی ئه‌وڕۆ ، که نموونه‌یه‌کی جوانه بۆ ئه‌وشێوازه په‌خشان نووسینه‌ی له‌و سه‌روبه‌ندی دا باو بووه.محه‌مه‌دی یاهوو له 1365.04.22 له شاری تاران ماڵاوایی له ژیان کردووه.
داوا له خوێنه‌ره‌وان ده‌که‌ین هه‌رئاگادارییه‌کی زیاتریان سه‌باره‌ت به ژیان و به‌سه‌رهاتی محه‌مه‌دی یاهوو له دوای ڕووخانی کۆمار ده‌ست ده‌که‌وێ، بۆمان بنێرن
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه له رووی وێنه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی کاربه‌ده‌ستانی کۆمار که له زۆر سه‌رچاوه دا چاپ کراوه سازدراوه‌ته‌وه.زانیاری له مه‌ڕ ڕێکه‌وتی وه‌فاتی محه‌مه‌دی یاهوو له کتێبی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی:"نگاهی به ..." وه‌رگیراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر