به پێی نووسینی ڕۆژنامه‌ی کوردستان [ژماره 28، چوارشه‌ممو 7ی خاکه‌لێوه [ی] 1325 = 27 مارسی 1946] "ئه‌م وێنه‌یه له ڕۆژی جیژنی آموزگاران و شاگردانی مه‌درسه‌ی(کچان هه‌ڵگیراوه)". کوردستان له‌ژماره‌ی 27 ی خۆیدا [دوشه‌ممو5ی خاکه‌لیوه1325]ده‌نووسی:به‌بونه‌ی پیک هاتنی آره‌زوی چه‌ندین ساله‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردوناساندنی پیشواوسه‌ربه‌خویی کوردستان رۆژی چوارشه‌ممو 1324-12-10 له‌لایه‌ن آمۆژگارانی مه‌درسه‌ی کچان ساتی 2پاش نیوه‌رو له سالونی اداره‌ی فه‌رهه‌نگ جێژنیکی زورجووان ساز کرا.یای پیشوای کوردستان یایه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی حزبی دموکراتی کوردستان و گشت طبقاتی شاری مهاباد له‌م جێژنه دا بون.
یای پیشوای کوردستان پاش نطقیک له بابه‌ت پیشکه‌وتن و رهنمائی ژنانی کوردستان و سوپاس له یایه آموژگاره‌کان جوتیک گوواره‌ی زیری به مدیره‌ی مه‌درسه‌ی کچان [ ویڵمه‌ی سه‌یادیان مدیره‌ی مه‌دره‌سه‌ی کچان بووه تێبینی لێکۆله‌ره‌وه ] به خه‌لات به‌خشی وگه‌لیک له یایان و شاگردانی مه‌درسه‌ی کچان به پی ی نوسراوی ژیره‌وه نطق و خطابه‌یان خوێنده‌وه"
کوردستان له‌م ژماره‌ی 27 و 28 دا کورته‌ی ئه‌و"نطق و خطابه' یانه‌ی بڵاو کردووته‌وه: "ئه‌لف خلاصه‌نطقی یای پیشوای کوردستان خلاصه‌ی نوطقی یای (ویلما صیادیان) مدیره‌ی مه‌درسه‌ی کچان - ج-خطابه‌ی یای عصمت قاضی کچی جنابی (پیشوای کوردستان)- د- خطابه‌ی یای کبری عظیمی -خطابه‌ی یای مه‌زه‌ر [ماوزه‌ر]بله زاده- و- خطابه‌ی یای سلطنت داود زاده ماشین نوسی اداره‌ی فه‌رهنگ-ز-خطابه‌ی یای فریده‌ء زه‌ندی- ح- خطابه‌ی یای عشرت عظیمی - ط - خطابه‌ی یای ایرانی بلوری - ی- خطابه‌ی یای شاه سلطان فتاحی]"
جێی خۆشییه که به یارمه‌تی ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی کوردستان شوێن و ڕێکه‌وتی گیرانی ئه‌م وێنه‌یه ساخ ده‌بێته‌وه.به‌ڵام به به‌راورد کردنی ژماره‌کانی کورستان ده‌رده‌که‌وێ که10 هه‌ڵه‌یه و ئه‌و چوارشه‌ممویه 15ی ڕه‌شه‌مه بووه.
شوێن : ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ
ڕێکه‌وت : 15ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 = 6ی مارسی 1946
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر