۱۳۸۶ بهمن ۲۸, یکشنبه

ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان



ئه‌م وێنه‌یه‌ ڕاگه‌یاندنی "ده‌وڵه‌تی جمهوورییه‌تی کوردستان"ه‌ له‌ مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباد له‌ 2ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی [22ی ژانڤییه‌ی 1946ی زایینی] قازی محه‌مه‌د له‌ به‌رگی نیزامی دا سڵاوی ڕێژه‌ی گشتی ده‌داته‌وه‌.
ئه‌وانه‌ی ده‌ناسرێنه‌وه‌ ، ڕیزی پێشه‌وه‌ له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆچه‌پ: نه‌فه‌ری یه‌که‌م سه‌دیقی حه‌یده‌ری،2.مه‌لا محه‌مه‌دی دربکه‌ی [لاجانی]، 4.سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی، 5.مه‌لاحوسێنی مه‌جدی،6.مه‌لا مسته‌فای بارزانی،7.مه‌لا سه‌دیقی سیدقی،8.مه‌لا عه‌بدوڵای موده‌ره‌سی.

وێنه‌هه‌ڵگر: سه‌یادیان یان سمایل خانی فه‌روخی

تێبینی: له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ دا نووسراوه‌ له‌م ڕۆژه‌دا به‌فر باریوه‌،به‌ڵام کێوه‌کانی ده‌ور وبه‌ری چوارچرا هیچ به‌فریان پێوه‌ دیار نییه‌.ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کتێبی ویلیام ئیگلتن "کۆماری کوردی ساڵی 1946 " که‌ له‌ ساڵی 1963 به‌زمانی ئینگلیسی بڵاو بووه‌ته‌وه‌، وه‌رگیراوه‌

هیچ نظری موجود نیست: