۱۳۸۶ اسفند ۸, چهارشنبه

رئیسی هه‌یئه‌تی میللی کوردستان حاجی سید بابا شێخ


حاجی سه‌ ید بابه‌ شێخی سیاده‌ت ڕه‌ێسی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللی کوردستان

" ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ 67 ، 23ی پوشپه‌ر 1325
کشفی فرمولی اصم له‌ حکمتی ریاضی دا له‌ مقوله‌ی کمی متصل به‌رابه‌ری ده‌کا به‌ کشفی اسراری بمبی آتمی له‌ فیزیک و شیمی دا.داعی حاضرم که‌ ئه‌و مسئله‌ مهمه‌ با اقامه‌ برهان به‌ متخصصین فرهنگ تقدیم بکه‌م. به‌ افتخار و شرافتی کانگای معارفی مهاباد.
الحقیر حاجی سید بابا شیخ "

"ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ 76، سی شه‌ممو 22 گه‌لاویژ 1325
تبریز 9- 5 - 1325
آقای حاجی سید بابا شیخ
مقاله‌ مندرجه‌ شما در روزنامه‌ کوردستان شماره‌ 63 [67] یکشنبه‌ 1325 را که‌ مربط به‌ کشف فرمول جذر اصم بود مطالعه‌ نمودم از این کشف شما بسیار بسیار خرسند شده‌ و تقاضا دارم خدمت جناب آقای قاضی محمد پیشوای محبوب ملی کوردستان رفته‌ و پس از عرض سلام بنده‌گی این جانب ( خودشان مرا میشناسد) از حضرت قاضی اجازه‌ بگیرید که‌ یا با ما مکاتبه‌ کنید تا بتوانیم مطلع شویم که‌ فرمول جدید کشف شده‌ شما تا چه‌ اندازه‌ ارزش دارد و یا خودتان شخصا بتبریز بیائید حضورا نیز خدمت شما ارادت پیدا کرده‌ و ضمنا کشف شما را بررسی کنیم.
دکتر مهندس پاپاسیان
آدرس: تبریز ، آزربایجان اونیورسیته‌سی"

میرزا مه‌نافی که‌ریمی یه‌کێک له‌ کاربه‌ده‌سته پله‌ ‌ به‌رزه‌کانی کۆماری کوردستان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ناساندی حاجی بابه‌شێخ دا نووسیویه‌: " سه‌رۆکی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ ( سه‌رۆکوه‌زیر) ئاغای حاجی بابه‌شێخ ، خه‌ڵکی شارستانی بۆکان ، له‌ سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی جمهووری کوردستان دا ته‌مه‌نی 68 ساڵ بوو. به‌رێزی له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌یده‌کانی زه‌مبیل بوو و له‌ کارو باری شه‌رعی دا زانا و کارامه‌ بوو، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باش بوو. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک نه‌بوو و له‌ ساڵی 1324 ی هه‌تاوییدا له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی دێمۆکرات که‌وت . له‌ ساڵی 1333ی هه‌تاوی له‌ دێی تورجان ماڵاوایی له‌ ژیان کرد"

تێبینی : بۆچوونی مه‌نافی که‌ریمی له‌و یادداشتانه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ په‌راوێزی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌عیدی هومایوون ( به‌ زمانی فارسی)نووسیوێتی. وێنه‌که‌ش له‌ ڕووی وێنه‌یه‌کی به‌ کۆمه‌ڵ سازدراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ڵکرانی ئاڵای کۆمار 17ی دیسامبری 1945 له‌ مهاباد گیراوه‌.
وێنه‌ی یه‌که‌م به‌سپاسه‌وه‌ له‌ دیواری فه‌یس بووکی به‌ڕێز عه‌بدوڵای سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه‌.



هیچ نظری موجود نیست: