محه‌مه‌دی شاپه‌سندی [م.ش.ئازه‌ر]
یهكیێکی دیکه له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد،محه‌مه‌دی شاپه‌سندی یه.ئه‌م وێنانه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن ئی سه‌ره‌وه‌یان وێنه‌ی تافی به ساڵداچوونی شاپه‌سندی و ئه‌وی دیکه‌یان ئی ئه‌و ڕۆژانه‌یه که له گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی له ته‌ورێز خه‌ریکی کاری چاپکردنی گۆڤاری "نیشتمان" بوون.له چاوپێکه‌وتنێکدا که کاکشار ئۆرامار له 1ی نیسانی ساڵی 2005 له سلێمانی له گه‌ڵ شاپه‌سندی کردووه و ده‌قی نووسراوی له ماڵپه‌ڕی گزینگ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه،شاپه‌سندی ده‌ڵێ به ڕێگه‌ی زه‌بیحی دا بووه به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و هه‌ر ئه‌و هانی داوه فیری کاری پیت چنین و چاپ ببێ.له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان شاپه‌سندی له "چاپخانه‌ی کوردستان" دا کاری کردووه و ته‌نانه‌ت له ژێر چاوه‌دێری وی‌دا چه‌ند ژماره له بڵاوکراوه‌یه‌ک به نێوی ... ده‌رکه‌وتووه.
ئه‌وسه‌رچاوانه‌ی سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌و سهروبهندهیان نووسیوه و ئێستا له به‌ر ده‌ستی مندان [ئیگلتن، موده‌ره‌سی، سه‌مه‌دی، نه‌وشیروان مسته‌ف،هه‌ژار]،جگه له سه‌مه‌دی (دیاره به پاڵپشتی )بیره‌وه‌رییه‌کانی موده‌ره‌سی)، و هه‌ژار نه‌بێ ،شاپه‌سندی وه‌کوو ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری ژ.ک ناناسێنن
له چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ کاکشار ئۆراماریشدا، شاپه‌سندی بۆ خۆی ناڵێ که یه‌ک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بووه.
وه‌ک له چاوپێکهوتنهکهدادهڵێ، شاپه‌سندی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی نووسیوه.به‌وهیوایه‌ی تا ئێستا بڵاو بووبێته‌وه و ئه‌گه‌ر بڵاو نه‌بووبێته‌وه با هیوادار بین هه‌رچی زووه ده‌رکه‌وێ.
محه‌مه‌دی شاپه‌سندی له ساڵی 1920ی زایینی له دایک بووه و له ڕۆژی 15 -02-2006 له شاری سلێمانی ماڵاوایی له ژیان کردووه و هه‌ر له‌وێش نێژراوه.
تێبینی : وێنه‌ی دوو قۆڵی شاپه‌سندی و زه‌بیحی به سپاسه‌وه له کتێبی عه‌لی که‌ریمی "ژیان و به‌سه‌رهاتی زه‌بیحی" و وێنه‌ی سه‌رده‌می به‌ساڵداچوونی شاپه‌سندی به سپاسه‌وه له کاک شار ئۆرامار و ماڵپه‌ری گزینگ وه‌رگیراوه.ئه‌م وێنه‌یه له1ی نیسانی ساڵی 2005 له لایه‌ن هاوکاری فه‌ننی ئۆرامار له ماڵی شاپه‌سندی له سڵیمانی هه‌ڵگیراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی کاکشار ئۆرامار له گه‌ڵ محه‌مه‌دی شاپه‌سندی ئێره ببینن!!
http://gzing.org/html/AB13/shapesndi_kakshar.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر