جێژنی هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردستان له باڵانیش
ئه‌م وێنهیهله ژماره‌ی 35ی کوردستان( دووشه‌مۆ 26 ی خاکه‌لێوه‌ی 1325 = 15ی ئاوریلی 1946 ) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.کوردستان له ژماره‌ی 38ی خۆیدا [دووشه‌ممو 2 بانه‌مه‌ر1325= 22 آوریل 1946]"تذکر"ێکی بڵاو کردووته‌وه و ده‌نووسێ:"ئه‌و وینه‌یه که له ژماره 35 ی رۆژنامه‌ی کوردستان چاپ کرابوو وینیکه که‌رۆژی ههلکرانی آلای کوردستان له دیی بالانیش هه‌لگیراوه و ئه‌وانه‌ی که له وینه‌که‌دا ده‌بیندریت[دهبندرین]عدیک له آغایانی شکاکوههرکین و به تایبه‌تی آغای زیروبهگ که به هوی ئه‌وان جیژن گیرابوودهناسرێتهوه".
له ژماره‌ی 23ی کوردستان دا[چوارشه‌ممو 15 ره‌شه‌مه= 6 مارس 1946]زۆر به‌ر له چاپ کرانی وێنه‌که خه‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و جێژنه ئاوا نووسراوه:" جێژنی سه‌ربه‌خویی و ناساندنی پیشوای کوردستان له بالانیش روژی 26 -11-1324 به پی سربهخوی و ناساندنی پیشوای کوردستان له لایه‌ن برای گه‌وره زیرو به‌گ جیژنیکی گه‌لی به شوکت له دیی بالانیش گیراوه له جیژنه دا گه‌لیک له آغایانی ده‌وروبه‌ری بالانیش و ورمی تیدا بون و چند ههزارکس له جوتیر و فله خوی حاضر بون و شایی هه‌لپه‌رکی و خویندنه‌وه‌ی گورانی میلی کوردستان ولیدانی موزیک و ده‌هول و زورنا هه‌مو که‌سی سه‌رخوش کردبو و له وورمی را وینهگریکیان هینابو که چند وینه‌یان لهوجیژنه هه‌لگرتوه و چند که‌س ووتار اشعاریان به کوردی و تورکی خویدوتهوه و وینه و وتاره‌کانیان بو کومیته‌ی ناوندی ناردوه وینه‌کان ناردران کلیشه بکرین و ووتاره‌کان له پیش ده‌ر هاتدا چاپ ده‌کرین"
دیاره به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له به‌ر ته‌نگه به‌ر بوونی ده‌ره‌تانی تێکنیکی کوردستان و چاپه‌مه‌نییه‌کانی دیکه یسهردهمی کۆمارلایهکی ئه‌وتۆیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه نه‌کردووه‌ته‌وه له 82 ژماره‌ی کوردستان ، که بهخۆشییهوهله ساڵی 2007 له لایه‌ن بنکه‌ی ژین له سڵێمانی به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان چاپ کراونه‌ته‌وه، به هه‌موویه‌وه ته‌نێ 11 وێنه ده‌بینین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر