ئه‌م وێنه‌یه‌ش دیمه‌نێکی دیکه‌یه له ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵا له مهاباد ( 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی). وێنه‌که له فیلمێکی به‌ڵگه‌یی وه‌رگیراوه که به زمانی ڕووسی له سه‌ر حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان ساز کراوه و تێیدا له‌گه‌ڵ "قاسمی چه‌شم ئازه‌ر" یه‌کێک له ڕێبه‌رانی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان وتووێژ کراوه. ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ کوردستان بێ، له‌و فیلمه دا وێنه‌ی چه‌ندین بۆنه‌ی جیاواز ده‌بیندرێ وه‌کوو: ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵکرانی ئاڵا له مهاباد و ڕێژه‌ی گشتی له‌و ڕۆژه‌دا، دیداری سه‌رانی کورد و ئازه‌ربایجانی له ته‌ورێز،
چاوپێکه‌وتنی سه‌رانی کورد و ئازه‌ربایجانی له دێی خواجه میری نزیک شاری مه‌راغه، سه‌حنه‌ی به‌ڕێکردنی پێشه‌وه‌ری له لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه له فڕگه‌ی ته‌ورێز،دیداری ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزی شووڕه‌وی له گه‌ڵ چه‌ند پیاوماقوڵی کورد و دیمه‌نی ڕه‌حیمی قازی له ڕۆژی هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردستان و....
له‌م دیمه‌نه دا چه‌ند په‌ڵه به‌فر به سه‌ر شاخه‌وه دیاریی ده‌دا
وێنه‌هه‌ڵگر: فێلمگرانی شووڕه‌وی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر