۱۳۸۶ اسفند ۱۱, شنبه

وێنه‌ی هێندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان



کۆمه‌ڵێک له‌ کاربه‌ده‌ستان و هه‌ڵسووڕاونی ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان. به‌ داخه‌وه‌ ئێستا هیچکامیان نه‌ماون تا پرسیاریان لێ بکرێ گه‌لۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ که‌نگێ و له‌ چ بۆنه‌یه‌ک دا هه‌ڵگیراوه‌؟وه‌ک له‌ زه‌مینه‌ی وێنه‌که‌ ڕا ده‌رده‌که‌وێ له‌ هه‌وای ئازاد و له‌ به‌ر دارێکی کۆنه‌ساڵ دا گیراوه‌. به‌ڵکوو ئه‌و کۆنه‌ساڵانه‌ی که‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ هێشتا ماون و سه‌رده‌می ژیانی کۆماریان وه‌بیردێ داوایان لێبکرێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ شتێک ده‌زانن به وه‌جی ئه‌مڕۆی ڕابگه‌یێنن.
ڕیزی پێشه‌وه‌ دانیشتوان له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: 1. محه‌مه‌دی یاهوو [ له‌ دامه‌زرێنه‌ارنی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد، یه‌ک له‌و 72 که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووه‌ و له‌ کاره‌به‌دستانی کۆمار]، 2. خه‌لیلی خوسره‌وی [ ئه‌ندامی ژ.ک، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئیمزا کردووه‌، سه‌رۆکی کاری کوردستان [ وه‌زیر] له‌ حکوومه‌تی کوردستان دا،3. مایور محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیمزا کردووه‌، سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌خشایی وه‌زاره‌تی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان،4 . غه‌نی خوسره‌وی، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی ئیمزا کردووه‌، سه‌رۆکی شارداری مهاباد، 5. مسته‌فای سوڵتانیان، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی ئیمزا کردووه‌، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ وتووێژ له‌ گه‌ڵ حکوومه‌تی نێوه‌ندی، 6. سه‌ید محه‌مه‌دی ئه‌یووبیانی مه‌رکه‌زی [ ته‌ها زاده‌]،ئه‌ندامی ژ.ک، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووه‌، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و موعاوینی حیزب،7. وه‌هابی بلووریان، ئه‌ندامی ژ.ک، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و موعاوینی حیزب.
ڕیزی پشته‌وه‌ ڕاوه‌ستاوان له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ : 1. ڕه‌حمه‌تی ئه‌سحابی، ئه‌نبارداری ئیداره‌ی ته‌خشایی وه‌زاره‌تی هێزی کوردستان، 2. عه‌لی ریحانی، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیمزا کردووه‌،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ سه‌فه‌ری باکۆ [سێپتامبری 1945] و نوێنه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ پێوه‌ندی دیپڵۆماتیک،3.ڕه‌حیمی سه‌عیدزاده‌، له‌ ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان،4.ئه‌حمه‌دی ئیلاهی [مام ئه‌حمه‌دی حاجی ئه‌ڵای]، له‌ ئه‌ندامانی چالاکی ژ.ک، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی ئیمزا کردووه‌، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ، وه‌زیری دارایی.5. سه‌عیدی هومایوون، ئه‌ندامی ژ.ک ،کارگێڕی ده‌فته‌ری پێشه‌وای کوردستان [له‌ زۆربه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی پێشه‌وا له‌ ماوه‌ی کۆمار دا له‌ گه‌ڵی بووه‌]،6.مه‌نافی که‌ریمی،ئه‌ندامی ژ.ک،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ سه‌فه‌ری باکۆ، یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی ئیمزا کردووه‌، موعاوینی قازی محه‌مه‌د بۆ کاروباری کۆمیته‌کانی حیزبی، دواتر وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کوردستان،7.که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین، وه‌زیری پۆست و تێلگراف و ته‌له‌فون،8.دڵشادی ڕه‌سوولی، له‌ ئه‌ندامه‌ به‌راییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد [کوردستان]،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،له‌ تێئۆریسه‌نه‌کانی حیزب و دواتر موعاوینی ئیداره‌ی [وه‌زاره‌تی] فه‌رهه‌نگی کوردستان،9.ڕه‌حیمی له‌شکری ، له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووه‌، سه‌رۆکی ده‌فته‌ری قازی محه‌مه‌د.10.وه‌هابی قازی، سه‌رۆکی ئیداره‌ی باربه‌ری کوردستان، له‌ سه‌رده‌می کۆمار دا هێمن شێعرێکی ته‌نزاوی بۆ نووسیوه‌ که‌ ئاوا ده‌ست پێده‌کا: " میرزا وه‌هابی قازی، ملت وه‌ک مله‌ قازی.....


یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی " کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتی کوردستان" /"حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ 1ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1324 هه‌تاوی [ 1 – 8 – 1324 ] / 24 – 10 – 1945 ده‌رکه‌وتووه‌
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کتێبی ویلیام ئیگلتن وه‌رگیراوه‌. له‌ کاره‌ به‌نرخه‌که‌ی مه‌حموودی مه‌لاعززه‌ت " ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان ،نامه‌ و دۆکومێنت " دا ناوی پچووکی ئه‌سحابی "ڕه‌حمه‌ت" به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ک " عه‌بدولڕه‌حمان" و له‌ کتێبی ئیگلتن دا ناوی پچووکی سه‌عید زاده‌ " محه‌مه‌د" به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ک "ڕه‌حیم" ئاسته‌ کراون.

هیچ نظری موجود نیست: