۱۳۸۶ اسفند ۱۳, دوشنبه

په‌یمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی حکوومه‌تی میللی کوردستان و ئازه‌ربایجان 23ی ئاوریلی 1946


په‌یمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی حکومه‌تی ملی کوردستان و آذربایجان

ئه‌و په‌یمانه‌ ڕۆژی سێشه‌مۆ 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی [ 23ی ئاوریلی 1946 ] له‌ سه‌عات 5ی ئێواره‌ له‌ شاری ته‌ورێز له خانووی سه‌رۆکوه‌زیرایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان واژۆ کرا.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ ژماره‌ی 45ی خۆیدا [چوارشه‌مۆ 18ی بانه‌مه‌ڕی 1325 [8ی مه‌ی 1946] واته‌ پازده‌ ڕۆژ دواتر له‌ ژێر سه‌ردێڕی " متنی پیمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی حکومه‌تی ملی کوردستان و آذربایجان به‌سترا"
نێوه‌رۆک و ناوی ئیمزاکارانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ لایه‌ن کۆماری کوردستانه‌وه‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یان ئیمزا کردووه‌ بریتی بوون له‌:
" 1. آغای قاضی محمد رئیسی حزبی دیموکرات کوردستان و رئیسی حکومتی ملی کوردستان
2.آغای محمدحسین خانی سیفی قاضی وه‌زیر هیزی حکومتی میلی کوردستان
3.آغای سید عبدالله‌ گیلانی عضوی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب دیموکرات کوردستان
4. آغای ئه‌مرخانی شریفی عضوی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب دیموکرات کوردستان رئیسی عیلی شکاک
5. آغای رشید به‌گی جهان گیری عضوی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حزبی دیموکرات کوردستان نماینده‌ی عیلی هه‌رکی
6. آغای زیروبه‌گ بهادری عضوی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب دیموکرات کوردستان نوینه‌ری عیلی هه‌رکی
7. آغای قاضی محمد خضری نوینه‌ری کوردی شنو"
و له‌ لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه‌:
1. آغای حاجی میرزا علی شبستری رئیس مجلسی میلی آذربایجان
2. آغای پیشه‌وری سه‌روک وزیری حکومت میلی آذربایجان
3. آغای پادگان معاون صدری کومیته‌ی مه‌رکه‌زی فرقه‌ی دیموکرات آذربایجان
4.آغای دوکتور جاوید وه‌زیری داخله‌ی حکومت میلی آدربایجان
5.آغای بی ریا وه‌زیر فرهنگی حکومت میلی آذربایجان"

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ "کوردستان" پله‌ی پێشه‌وای وه‌کوو " رئیسی حزبی دیموکرات کوردستان و رئیسی حکومه‌تی میلی کوردستان" هیناوه‌ و له‌و به‌ڵگه‌ گرینگه‌ دا وه‌کوو " ره‌ئیس جمهور" ی باس نه‌کردووه‌.
هه‌ر وه‌ها له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ عنوانی "عضوی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حزب دیموکرات کوردستان" به‌ دوای ناوی سه‌ید عه‌بدوڵای گه‌یلانی، ئه‌مه‌ر خانی شه‌ریفی، ڕه‌شید به‌گی هه‌رکی و زێڕۆ به‌گی به‌هادوڕی لێره‌ و له‌ به‌یاننامه‌ی به‌سترانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا هاتووه‌م به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتداری شوێن و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان بوون و له‌ کاروباری به‌ڕیوه‌به‌ری و ڕۆژانه‌ی ناوه‌ندی " حکوومه‌تی میللی کوردستان" دا ده‌ورێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌.

تێبینی : ئه‌م وێنانه‌ی به‌دوا دا دێن له‌ فیلمێکی به‌ڵگه‌یی وه‌رگیراوه‌ که‌ له‌ کۆماری ئازه‌ربایجان به‌ر له‌ هه‌ڵوه‌شانی سیستمی سۆڤییه‌ت له‌ لایه‌ن فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجانی ئێرانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و دیمه‌نانه‌ ئی ڕۆژی سێشه‌مۆ 3ی بانه‌مه‌ڕی 1324/ 23ی ئاوریلی 1946 له‌ شاری ته‌ورێز له‌ بینای حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان هه‌ڵگیراون.

هیچ نظری موجود نیست: