۱۳۸۶ اسفند ۲۰, دوشنبه

کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان 2ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1324ی هه‌تاوی




ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می " حیزبی دێمۆکراتی کوردستان " له‌ ڕۆژی 1324.8.2 هه‌تاوی
[23ی ئۆکتۆبری 1945] هه‌ڵگیراوه‌.ده‌کرێ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شدارییان کردووه‌ له‌م وێنه‌یه‌دا ببیندرێن. له‌ وێنه‌که‌ دا چه‌ند که‌س که‌ به‌ ته‌واوی ده‌ناسرێنه‌وه‌ به‌ خاڵێکی سپی دیاری کراون.له‌ لای چه‌په‌وه‌: 1. محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی، 2.ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی، 3. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ،4.سه‌دیقی حه‌یده‌ری[له‌ به‌ر ده‌رگا ڕاوه‌ستاوه‌]،5.سه‌ید محه‌مه‌دی ئه‌یووبیان [ته‌ها زاده‌]، 6.عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی [هه‌ژار]
به‌ڕێز سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له‌ کتێبی " تاریخچه‌ء مهاباد،چاپخانه‌ حیدری،بهار 1363" دا وێنه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م شه‌رحه‌ی له‌بن نووسیوه‌.تکایه‌ ئێوه‌ش به‌ پرس و ڕاوێژ له‌ گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی پێتان وایه‌ ده‌توانن به‌شدارانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان" که‌ له‌و وێنه‌یه‌ دا ده‌بیندرێن بناسنه‌وه‌، یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ساخکردنه‌وه‌ی نێوه‌کان
.

ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ گۆشه‌یه‌کی دییه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ و به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌ کاره‌کانی سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگیراوه‌

هیچ نظری موجود نیست: