۱۳۸۶ اسفند ۲۱, سه‌شنبه

وێنه‌ی وه‌زیری هێزی کوردستان له‌ گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر حه‌مه‌ ڕه‌شید خانی قادر خانزاده‌ و ئه‌حمه‌دخانی فاروقی معاونی فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان ومه‌نته‌قه



وێنه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی دێمۆکراتی کوردستان و ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر حه‌مه‌ڕه‌شیدخانی قادرخانزاده‌ فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و مه‌نته‌قه‌ له‌ سه‌را و ئه‌حمه‌د خانی فاروقی [سالار، ئه‌حمه‌دخانی خه‌لیل خان] معاونی فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان و مه‌نته‌قه‌]
ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌بێ له‌ کاتی هاتنی حه‌مه‌ ڕه‌شید خان بۆ مهاباد له‌ خاکه‌ لێوه‌ی ساڵی 1325 یان له‌ دێی سه‌را، بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی حه‌مه‌ڕه‌شیدخانی قادر خانزاده‌ هه‌ڵگیرابێ. ئه‌م وێنه‌یه‌ هاوکات نییه‌ له‌گه‌ڵ چوونی سه‌یفی قازی بۆ سه‌رلێدانی جه‌بهه‌ی سه‌قز [ 14 تا 18ی پووشپه‌ڕی 1325 ]، چونکوو له‌و ڕۆژانه‌ دا ئه‌حمه‌د خانی فارووقی [ ریزی پێشه‌وه‌ له‌ ڕاسته‌وه‌ نه‌فه‌ری یه‌که‌م] له‌ سه‌را نه‌بووه‌

تێبینی : ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ کتێبێ :" ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان به‌ڵگه‌و دۆکومێنت، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، به‌رگی سێیه‌م ، ستۆکهۆڵم 1997" وه‌رگیراوه‌. نوسخه‌یه‌کی دوومی ئه‌م وێنه‌یه‌ [که‌ چاکتر ماوه‌] به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ گۆڤاری مهاباد وه‌رگیراوه‌.تکایه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی که‌سانی دیکه‌ی نێو وێنه‌که‌.






هیچ نظری موجود نیست: