کوردستان له ژماره‌ی 10 ، دوشه‌مۆ 15ی ڕێبه‌ندانی 1324 / 4ی فێورییه‌ی 1946، ده‌قی دۆعای مه‌لاحوسێنی مه‌جدی له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی کۆمار له 2ی ڕێبه‌ندان، ئاوا ده‌گێڕێته‌وه:
" آغایان ، حاضران. اولا له خودای به‌رز ده‌خوازین که پیشوای مه‌زنی ایمه له عداله‌تی عمری کوری خطاب و امانتی ابوعبیده و شجاعتی خالدی کوری ولید و علمی علی کوری ابوطالب ( خدایان لی راضی بی) به‌هره‌وه‌ر بی .آمین .
پاشان ئه‌ی آغایان و حاضرینی نه‌ته‌وه‌ی کوردی غیور حق تعالی له قرآنی مجید دا ده‌فه‌رموی: ( ان المتقین فی جنات و عیون فادخلوها بسلام. آمین) که پرهیزگاران له باغاتی به‌هه‌شت و کانیاندا داده‌نیشن و ملائکه به‌وان ده‌لین : وه‌رن به سلامه‌ت و له هه‌مو ناره‌حه‌تیک امین بن وه ده‌رد و بلای دنیا لاچو پاشان خدا دلیلی ئه‌م سلامه‌تیه و وارد بونی ئه‌م اشخاصه ده‌فه‌رموی: و نزعنا مافی صدورهم من غل اخوانا علی سرر متقابلین.یانی ایمه له به‌ر سعی و کوششی خومان حسد و کینه و بغضمان له‌وان دور کرد و وه‌کو برایانی که له یه‌ک ر‌گ بوبن له سه‌ر ته‌ختان دا ده‌نیشن و به ادب رو له یه‌کدی ده‌که‌ن، چونکو پشت له یه‌کدی کردن نشانه‌ی نارضایه‌تیه و ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ی جور جوری که له بهه‌شتدا اتفاقیان هه‌یه له اثری ترکی حسد و کینه و له اثری نیشان دانی تعاون و کومه‌گی بوه که له دنیا دا پیکیان کردوه ئه‌گه‌ر وابو ئه‌مه ده‌بی ترکی کینه و بغض و نفاق بکه‌ین و بمقامی اشخاص سزاوار حسد نه‌به‌ین . ئه‌من حدیثێک له کتیبی (مسلم) ئه‌ویش له ابو سعیدی خدری نقل ده‌کا که پیغمبر (ص)به‌رو خوشی فه‌رموی ابو سعید بانگ ده‌ریک له کاتی چونی به‌هه‌شت بانگ ده‌کا: که له به‌هه‌شتدا بژی و بی مه‌رگ و له‌شساغ ده‌بی، بی نه‌خوشی و همیشه جوان ده‌بی ،پیر نابی و له نعمتی خودا به‌شدار ده‌بی بی ناره‌حتی و ناهومیدی.
ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ی کورد انشاالله له سه‌ر ژیانی سه‌ربه‌ستی به‌یگجاری و له له‌شساغی بی نه‌خوشی و، له نه‌مامی آزادی بی سیس بون و له نعمتی آزادی بی زوال بهرمند ده‌بین :
خوداوه‌ندا ئه‌م آلایه که به خوینی لاوان چه‌قاندومانه قایم و به یه‌کجاری که‌ی (آمین) یانی درجه‌ی به‌رز و سه‌ربلیند بی و سفرای ده‌وله‌تی ایمه له هه‌نده‌ران گه‌وره و قسه لی قبولکراو بن (آمین) و ده‌وله‌تی جیرانی ایمه ( اتحاد ڤماهیری شوروی) همیشه له عزت و شوکتی زیاد بی و له سه‌ر دوژمن مطفر بی (آمین) و ئه‌و خاتانه که له ری سه‌ربه‌ستی گیان و بده‌ن و مالی خویان به‌تلاند موردی رحمت خدا و له درجه‌ی شهدا دابن.و آخر کلمه ایمه جمله‌ییکه که ئه‌هلی به‌هه‌شت له ورودی ئه‌ولی دا ده‌لین: حمد بو خودایکه که چرای هدایتی هه‌ڵکرد و ئه‌گه‌ر چرای روناک نه‌کردایه به‌و نعمته بی پایانه نه‌ده‌گیشتین و دو نه‌فه‌ر شازاده‌ی بنی هاشم و بنه‌مالی سراج ا‌لدین که لیره حاضرن له خدا ده‌خوازین که له سه‌ر خذمت به نه‌ته‌وه‌ی کورد بدل همت بکه‌ن و موفق بن
ئه‌و دووکه‌سه‌ی که مه‌لا حوسێنی مه‌جدی ئاماژه‌یان پێده‌کا ده‌بێ مه‌به‌ستی سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی و مه‌لا مسته‌فای بارزانی بێ که دیاره هه‌ردووکیان له سلسله‌ی شاهی نه‌خشبه‌ند بوون.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی: "حکومه‌تی کوردستان ریبه‌ندانی 1324 – سه‌رماوه‌زی 1325 کورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتی دا، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین،چاپی یه‌که‌م ساڵی 1993 وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر