وه‌ک پێشتر نووسیمان ئه‌و وێنه‌یه زۆر وێده‌چێ ڕۆژی دووه‌مه‌ی سه‌ردانی قه‌دری جه‌میل پاشا له مهاباد واته 22ی خه‌رمانانی 1325 /14ی سێپتامبری 1946 هه‌ڵگیرابێ.
ریزی یه‌که‌م دانیشتوان له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : 1.خه‌لیلی خوسره‌وی سه‌رۆکی کاری کوردستان،2. عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی پشکن، نووسه‌ری ئه‌نجومه‌نی ره‌وابیتی فه‌رهه‌نگی ئێران - شووره‌وی، شۆعبه‌ی کوردستان و کادری کۆماری کوردستان بۆ پێوه‌ندی دیپڵۆماتیک ، 3. قه‌دری جه‌میل پاشا [ زنار سلۆپی] نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردی سوورییه،4. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ره‌ئیس جمهووری کوردستان،5. غه‌نی خوسره‌وی شارداری مهاباد، 6.؟ 7. مه‌نافی که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ. ڕاوه‌ستاوان له ڕاستهوهبۆ چه‌پ: 1. پۆدپۆڵکۆڤنیک به‌کر عه‌بدولکه‌ریم حه‌وێزی فه‌رمانده‌ی لکی 3ی هێزی بارزانیان ، 2. ڕه‌حمانی ئووه‌یسی ،ههڵسسوڕاوی یه‌که‌تی جه‌وانانی کوردستان ، که‌فیلی ئیداره‌ی کاری کوردستان، 3.؟ ، 4.؟، 5. مسته‌فای سوڵتانیان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆماری کوردستان بۆ وتووێژ له گه‌ڵ تاران،6.؟ 7. عه‌زیزی مه‌نسووری قازی ئه‌فسه‌ری کۆماری کوردستان، 8. وه‌هابی قازی ره‌ئیسی ئیداره‌ی باربه‌ری کوردستان،9.عه‌لی خوسره‌وی له کادره ههرهههڵسووڕاوهکانی حکوومه‌تی کوردستان،10. مایۆر محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی ڕه‌ئیسی ئیداره‌ی تهخشایی وه‌زاڕه‌تی هێزی کوردستان، 11.دڵشادی ڕه‌سووڵی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، موعاوین و بازره‌سی کولی وه‌زاڕه‌تی 12.ڕه‌شیدی خوسره‌وی ،13. موهه‌ندیس مه‌حموودی وه‌لیزاده وه‌زیری که‌شاوه‌رزی کوردستان،14. پۆدپۆلکۆڤنیک مسته‌فا خۆشناو فه‌رمانده و سه‌رکرده‌ی هێزی بارزانی‌یان له ئه‌حمه‌داوا.
تێبینی : ئه‌م نوسخه له‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی: " ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی" ئاماده کردنی عه‌لی که‌ریمی ، وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر