غه‌نی بلوویان به‌ر له‌وه‌ی له گه‌ڵ لاوانی دیکه‌ی کورد له لایه‌ن کۆماره‌وه بۆ په‌روه‌رده بنێردرێته ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی له ژماره‌ی 26ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا ، دووشه‌مۆ 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاوی / 18ی مارسی 1946نووسینێکی له ژێر سه‌ردێڕی " ئازادی" بڵاو کردووه‌ته‌وه.
" ئازادی، ئازادی چه‌ند لکێکی هه‌یه: 1- ئازادیی وه‌ڵات 2- ئازادیی قه‌ڵه‌م 3- ئازادیی زمان 4- ئازادی عه‌قیده 5- ئازادیی بیر. ئازادی وه‌ڵات ئه‌وه‌یه که خاک و بادی کورده‌واری له ژێر په‌نجه‌ی به‌له‌وه‌زان ڕزگار و له وجوودی نه‌حسی وانی پاک که‌ینه‌وه بۆ خۆمان ته‌سه‌لوتمان به سه‌ر وڵات دا هه‌بێ. ئازادیی قه‌ڵه‌م یانی له‌ناو میلله‌ت دا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ هه‌ر چه‌شنه شتێ که به نه‌فعی وه‌ڵات بێ یانی نه‌فعی وه‌ڵاتی تێدابێت بینووسێ. ئازادیی زمان ئه‌وه‌یه شه‌خس ده‌توانێ ئامانجی دڵی خۆی به ناو ويڵاتا بڵاو کاته‌وه،به هه‌موو چه‌شنێک بۆ ته‌ڕه‌قی میلله‌ت و وڵات بدوێ. ئازادیی بیر، پیاو موختاره بیری خۆی چ به قه‌ڵه‌م،چ به زمان بڵاو کاته‌وه به‌ڵکه میلله‌ت ئیستیفادی لێ بکات. ئازادیی عه‌قیده، شه‌خس ده‌توانێ له باره‌ی هه‌موو کار و بارێکا عوقیده‌ی خۆی بێ په‌روا به ناو میلله‌تا بڵاو کاته‌وه به شه‌رتێک زه‌ره‌ری بۆ وه‌ڵات و میلله‌ت تیا نه‌بێ.
له‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه عه‌رز کرا هه‌موو به‌ری داری ئازادین. له ناو میلله‌تێکا له‌م چه‌شنه ئازادییه هه‌بێ، به‌و میلله‌ته ده‌ڵێن خاوه‌نی مه‌سله‌کی دێمۆکڕاسین. ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردله سه‌مه‌ری دێمۆکڕاسی به‌هره وه‌رده‌گرن.
هیوام وایه که له ژێر ڕا و ته‌دبیری پێشه‌وای خۆمان بتوانین به‌و ئازادییه که ده‌ستمان که‌وتووه زیاتر له‌وه‌ی که په‌ره‌ی پێبده‌ین وه براکانی ترمان ئازاد که‌ین.
غه‌نی بلووریان"
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " ئاڵه‌کۆک،به‌سه‌رهاته‌کانی ژیانم،غه‌نی بلووریان،چاپخانه‌ی فورفاتارێس بووک مه‌شین، ستۆکهۆڵم 1997" وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر