۱۳۸۶ اسفند ۱۹, یکشنبه

نووسراوی [په‌سندکراوی] مه‌جلیسی ئه‌فسه‌رانی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان



نووسراوی مه‌جلیسی ئه‌فسه‌رانی هێزی دێمۆکراتی کوردستان سه‌فحه‌ی 1

به‌رواری 3/11/ 1324

نووسراوی مه‌جلیسی ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی هێزی دێمۆکڕاتی کوردوستان له‌ دانیشتووی شه‌وی سێشه‌مۆی به‌رواری 3/11/1324 له‌ وه‌تاغی شووڕای ئه‌فسه‌ران به‌ حوزووری معاوه‌نه‌تی به‌رزی فه‌رمانده‌ی کولی قووا و ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی هێز و آغایانی غه‌نی خوسره‌وی و دوو نه‌فه‌ر نمایه‌نده‌ی کۆمیته‌ی حیزب ئاغای مه‌نافی که‌ریمی و سه‌دیقی حه‌یده‌ری دا ته‌سویب کرا.

1. دوو هه‌زار نه‌فه‌ر محمد زکریه‌[؟؟] و هه‌زار نه‌فه‌ر پیاده‌ ساخڵۆده‌یان له‌ سابڵاغێ بێ، له‌وه‌ی پێنسه‌د سواری به‌ تاڵاو و تازه‌ وه‌ڵا بنێردرێ و پێنسه‌د سواری بۆ قه‌باغکه‌ندی بنێردرێ.

2. ته‌سویب کرا له‌شکرێک له‌ میاندواو دا ته‌شکیل بدرێ به‌ شه‌رحی ژێره‌وه‌ - مه‌رکه‌زی ستادی میاندواو بێ، 2 پۆل ( 480 نه‌فه‌ر) مه‌رکه‌زی ستادی میاندواو بێ.

3. بۆکان _ 2 پۆل (360 نه‌فه‌ر له‌داخڵی بۆکان) و 120 نه‌فه‌ر له‌ گڵۆڵان بێ.

4. هه‌وشار _ 2 پۆل 480 نه‌فه‌ر ساخڵۆی له‌ ساینقه‌ڵا ق مه‌حموودجغ بێ

5. قه‌ره‌ مووسالی چڵێک (120) نه‌فه‌ر

6. یه‌کشه‌وه‌ چڵێک (120) نه‌فه‌ر

7. حاجی له‌ک، ده‌سته‌یه‌ک (40) نه‌فه‌ر

8. باغڵووجه‌، ده‌سته‌یه‌ک (40) نه‌فه‌ر

9. سه‌راو چڵێک (120) نه‌فه‌ر

10. وشته‌په‌ ده‌سته‌یه‌ک (120) نه‌فه‌ر

11. مه‌نگوڕ ( 240 ) نه‌فه‌ر به‌ شه‌رحی ژێره‌وه‌: به‌ستام به‌گ (40) نه‌فه‌ر، مه‌رکه‌ز خه‌ڵیفان، (140)نه‌فه‌ر –
گوێچکه‌ده‌ره‌ (40)نه‌فه‌ر

12. لاجانی مامه‌ش (240) نه‌فه‌ر مه‌رکه‌ز په‌سوێ

13.لاجانی پیران (240) نه‌فه‌ر مه‌رکه‌ز خانێ

14. هه‌رکی و ده‌شته‌بێڵ _ قسمه‌تی ته‌های (120) نه‌فه‌ر، قسمه‌تی زێڕۆی (120) نه‌فه‌ر، هه‌رکی مه‌رگه‌وه‌ڕێ (240) نه‌فه‌ر

15.شنۆ (240) نه‌فه‌ر، مه‌رکه‌ز شنۆ

16. ڕه‌زائییه‌ _ پۆلێک تێکه‌ڵ (980) نه‌فه‌ر


؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ مه‌وضوعی نیشان و ده‌ره‌جه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

1. نیشانی ئه‌فسه‌ران عه‌ینی عه‌لامه‌تی ئاڵایه‌ بۆ کڵاوی

2. نیشانی نه‌فه‌رات عه‌لامه‌تی سێ ڕه‌نگی ئاڵایه‌ به‌ شکڵی موسته‌تیل

3. عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی پیاده‌ سه‌وز
4. عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی سوار ئاسمانی

5. عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی ستاد ڕه‌ش

6. عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی تپپخانه‌ قاوه‌یی

7.عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی بێهداری سوور

8.عه‌لامه‌تی پاگونی سونفی موهه‌ندیسی سوورمه‌یی

9. کڵاوی زستانی کولیه‌ تووک

10. کڵاوی هاوینی ئه‌فسه‌ران کاسکێت ، نه‌فه‌رات فۆڕمی ستاره‌

11. حقووقی پێشمه‌رگه‌ی وه‌زیفه‌ ( 20 تمه‌ن و جیره‌ش له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تێیه‌)

12. حقووقی پێشمه‌رگه‌ی داوته‌ڵه‌ب ( 100 تومان، جیره‌ش له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تێیه‌)

13. سه‌ر جوگه‌ 110 تمه‌ن

14.گرووهبانی 3 115 تمه‌ن

15. گرووهبانی 2 120 تمه‌ن

16. گرووهبانی 1 125 تمه‌ن

17. ئیستیواری 2 130 تمه‌ن

18. ئیستیواری 1 135 تمه‌ن

ئه‌فسه‌ران لیباسی له‌ ده‌وڵه‌تێ وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌تیش ئیمتیازێکی بۆ لیباسی ئه‌فسه‌ران قایل بن

19. سیتوان 3 180 تمه‌ن

20. سیتوان 2 200 تمه‌ن
باقی له‌ سه‌فحه‌ی 2


حقووق سه‌فحه‌ی 2

21. سیتوان 1 225 تمه‌ن

22. سه‌روان 250 تمه‌ن

23. سه‌رگورد 300 تمه‌ن

24. نائیب سه‌رهه‌نگ 400 تمه‌ن

25. سه‌رهه‌نگ 500 تمه‌ن

26. سه‌رتیپ 600 تمه‌ن

27. سه‌رله‌شکر 750 تمه‌ن
ته‌رزی پاگون هه‌ر دووک لا ئاچغه‌، له‌ نێوه‌ڕاستی تێهه‌ڵکێش ، ئه‌فسه‌ران هه‌ر که‌سه‌ له‌ ڕه‌نگی سونفی خۆی به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ک قه‌یتان نه‌سبی ده‌کا.

نێشانی سه‌رجوگه‌ عه‌لامه‌ته‌که‌ی له‌ ڕه‌نگی سونفی له‌ سه‌ر قۆڵی چه‌په‌ی به‌ شکڵی موسته‌تیلی عه‌موودی

نیشانی گرووهبانی 3 دوو خه‌ته‌ به‌ شکڵی نێوبردوو

نیشانی گرووهبانی 2 سێ خه‌ت به‌ شکڵی نێو بردوو

نیشانی گرووهبانی 1 چوار خه‌ت به‌ شکڵی نێو بردوو

نیشانی ئیستیوار 2 یه‌ک خه‌ت له‌ ڕه‌نگی سینفی خۆی له‌ سه‌ر شانی به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ک قامک

نیشانی ئیستیوار 1 دوو خه‌ت له‌ سه‌ر ڕه‌نگی سینفی خۆی له‌ سه‌ر شانی به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ک قامک

نیشانی ئه‌فسه‌ران موسه‌له‌سێک بۆ سیتوان 3

نیشانی ئه‌فسه‌ران دوو موسه‌له‌س بۆ سیتوان 2

نیشانی ئه‌فسه‌ران 3 موسه‌له‌س بۆ سیتوان 1

نیشانی ئه‌فسه‌ران 4 موسه‌له‌س بۆ سه‌روانی

نیشانی ئه‌فسه‌ران قوبه‌یه‌ک به‌ شکڵی نیسفی سه‌رگورد

نیشانی ئه‌فسه‌ران دوو قوبه‌ به‌ شکڵی نیسفی ڕۆژ بۆ نائیب سه‌رهه‌نگ

نیشانی ئه‌فسه‌ران 3 قوبه‌ به‌ شکڵی نیسفی ڕۆژ بۆ سه‌رهه‌نگ

نیشانی ئه‌فسه‌ران قوبه‌یه‌ک به‌ شکڵی نیسفی ڕۆژ و عه‌لامه‌تی ئاڵا بۆ سه‌رتیپ

نیشانی ئه‌فسه‌ران دوو قوبه‌ به‌ شکڵی نیسفی ڕۆژ و عه‌لامه‌تی ئاڵا بۆ سه‌رله‌شکر

نێشانی ئه‌فسه‌ران قوبه‌یه‌ک به‌ شکڵی ڕۆژی ته‌واو ده‌وری قوبه‌که‌ی دوو ئاڵا بۆ سپابود

عه‌لامه‌تی سینفان بۆ ئه‌فسه‌ران

1- پیاده‌ دوو خه‌نجه‌ر له‌ ته‌ره‌فه‌ینی ئه‌ستۆی

2- سه‌وار دوو ناڵ له‌ ته‌ره‌فه‌ینی ئه‌ستۆی

3- ستاد قه‌ڵه‌م له‌ ته‌ره‌فه‌ینی ئه‌ستۆی

4- موهه‌ندیس بێڵ له‌ ته‌ره‌فه‌ینی ئه‌ستۆی

5- تۆپخانه‌ عه‌لامه‌تی لووله‌ تۆپ

6. نه‌قڵییه‌ عه‌لامه‌تی ماشێن

7- بێهداری شووشه‌ ده‌وا "


تێبینی : ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ به‌ تلینڤیس [ ماشێن ته‌حریر] نووسراوه‌ له‌ ئارشیڤی ڕه‌حیمی قازی وه‌رگیراوه‌. یه‌که‌م جار له‌ به‌رگی دووه‌می " ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، به‌ڵگه‌ و دۆکومێنت، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، ستۆکهۆڵم 1995 " دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.که‌ریمی حیسامی ش له‌ کتێبی " پێداچوونه‌وه‌،چاپخانه‌ی ماردین، سوید 1996 " دا بڵاوی کردووته‌وه‌ و له‌ کۆتایی دا نووسیویه‌ ( ئه‌و تصویب نامه‌یه‌ له‌ ئارشیوی دوکتور ڕه‌حیمی قازی وه‌رگیراوه‌)، بێ ئه‌وه‌ی بڵێ که‌ پێشتر له‌ کتێبی مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت دا چاپ کراوه‌. لێره‌ دا نووسراوی"مه‌جلیسی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان" مان که‌ ده‌رده‌که‌وێ ڕۆژێک دوای ڕاگه‌یاندنی کۆمار کۆبووه‌ته‌وه‌، هێناوه‌ته‌ سه‌ر ڕێنووسی هه‌نووکه‌یی.

هیچ نظری موجود نیست: