له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: 1.یای سه‌لته‌نه‌تی داودزاده،ماشێن نووسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ، 2. یای ماوزه‌ڕی بله‌زاده،سه‌رۆکی محه‌له‌ی یه‌هوودیانی حیزبی یایانی کوردستان له مهاباد
لایه‌نی هه‌ره سه‌رنجڕاکێشی نێوه‌رۆکی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا بڵاو کردنه‌وه‌ی بۆچوونی ژنان و دهنگوباسی چالاکی کیژان و یایانی کوردستانه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ره‌تانی به‌رته‌نگی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌و سه‌روبه‌ندی دا، ته‌رخان کردنی زۆر له لاپه‌ڕه‌کانی کوردستان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی نوتق و خیتابه‌ی کیژان و یایان له مهاباد،شنۆ، نه‌غه‌ده له بۆنه‌ی جۆر به جۆر دا به ڕوونی ده‌ریده‌خا که به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمار چه‌نده‌یان ئه‌و بابه‌ته به گرینگ زانیوه.
یه‌ک له‌و یایانه " ماوزه‌ری بله‌زاده" سه‌رۆکی " محله‌ی یه‌هوودیان" ی حیزبی دێمۆکڕاتی ژنانی کوردستان که به پێی ئاگادارییه‌کی که له ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕۆژی جومعه 24-12- 1324ی هه‌تاوی دامه‌زراوه [ ژماره 25، 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324/ 17ی مارسی 1946]، له چوار ژماره‌ی کوردستان دا باسێکی له ژێر سه‌ردێڕی " ئامۆژگاری بۆ ژنان" بڵاو کردووه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه فێمێنیسانی ئه‌م ڕۆژگاره وئه‌وکه‌سانه‌ی ڕابردوو به ڕبه‌ی هه‌یی و هه‌نووکه ده‌پێون به به‌شێک له ئامۆژگارییه‌کانی یای ماوزه‌ڕ هه‌ڵبه‌زنه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێ ئامۆژگارییه‌کانی له چلۆنایهتیدهوروبهری هه‌ست پێکردووه و له زه‌ینی دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.. بۆ هاسانتر خوێندنه‌وه "آمۆژگاری بۆ ژنان" به ڕێنووسی ئه‌م ڕۆژگاره نووسراوه‌ته‌وه
ماوزه‌ری بله زاده " ئامۆژگاری بۆ ژنان"
1- هه‌موو ڕۆژێ له پێش ڕۆیشتنی پیاو بۆ بازاڕ ده‌بێ ژن له پیاو بپرسێ: ئایا هیچ فه‌رمانت نییه؟
2- سنجاق یا ده‌رزی له یه‌خه‌ی خۆتان مه‌ده‌ن نه‌کوو ڕووی ناسکی منداڵه‌کانتان بڕنێ.
3- ژنی چاک و ڕاست تانجی سه‌ری مێردی خۆیه‌تی، ژنی ئاوڕووبه‌ر و حه‌که‌دار ئێسکی ڕزیوه ده‌به‌ر به‌ده‌نیدا.
4- کارێکی مێردت پێی خۆش نه‌بێ، ئه‌تۆش پێت خۆش نه‌بێ وهقهرهی مه‌که‌وه.
5- ده‌ست پێوه گرتن خووی تۆ بێت.
6- تاریفی پیاوی بێگانه مه‌که‌ن ده‌نا مێرد لێتان دڕدۆنگ ده‌بێ.
7- ئه‌گه‌ر زۆریش دڵته‌نگ بووی، دیسان ئه‌گه‌ر پیاوت هاته‌وه، ڕووی خۆت ترش مه‌که
8- خاوێن و خۆڕاگر و پاک به.
9- هیچ وه‌ختێک له ماڵێ بێکار دامه‌نیشه، چونکوو له ماڵێ هه‌میشه کار بۆ تۆ هه‌یه.
10- هه‌وڵ بده‌ن خووی مێرده‌کانتان بناسن تا به‌و جووره ده‌گه‌ڵیان ڕه‌فتار بکه‌ن.
11- ماڵ و سه‌روه‌ت ئیرسی باب و باپیرانه، به‌ڵام ژنی تێگه‌یشتوو له لایه‌ن خوداوه‌یه.
12- کارێکی پیاوه‌که‌ت له تۆی مه‌نع کردووه له کردنی ئه‌و کاره هه‌وڵ مه‌ده، چونکوو ده ئاخر دا ده‌زانی کردووته و شه‌رمه‌ساری ده‌کێشی.
13- هه‌میشه وا بکه که مێردت لێ ڕازی بێ،ڕه‌زایه‌تی مێردت له باب و دایک بۆ تۆ چاکتره.
14- ئهسڕاری ماڵ و مێردت له کن که‌س مه‌ڵێ.
15- موبل و ئه‌ساسییه‌ی وهتاغهکهت هه‌میشه خاوێن و بریقه‌دار بێت،چون پیاو که هاته‌وه له دیتنی ئه‌وان دڵی خۆش ده‌بێ. خزمی مێرده‌که‌ت له خزمی خۆت پتر ئیحترام بگره.
16- ئه‌گه‌ر مێردت ده‌سته‌نگ بوو ، به ته‌نگده‌ستی ئه‌و بسازه و داوای شتی زیادی لێ مه‌که.
17- له کن که‌س باسی مێردت به خراپه مه‌که، ئه‌گه‌ر زۆریش په‌ست بوو، هه‌رباسی به چاکه بکه.
18- منداڵی پچووک فێری ترس مه‌که‌ن، مه‌ڵێن ئه‌وه گورگ هات،پشیله هات ده‌تخۆن.فێری ئه‌و جووره موزهخرهفاتهی مه‌که‌ن و هه‌میشه ڕێگای شوجاعه‌ت و دلێری نیشان بده‌ن.
19- ئه‌و شته‌ی مێردت پێی چاکه یا پێی خۆشه موحته‌ڕه‌می ڕاگره.
20- له ڕۆژی درێژی هاوین ئه‌سبابی ڕاحه‌تی زستان ساز که و کاروبارت ته‌واو که.
21- ته‌عریف و ته‌مجیدی زۆر له قه‌وم و خوێشی خۆت له کن مێردت مه‌که
22- له مه‌جلیسدا سرته ده‌گه‌ڵ که‌س مه‌که.
23- هه‌وه‌ڵ کاری سبه‌ینێت چرا حازر کردنه بۆ شه‌وێ و کاری شه‌وێت حازرکردنی ئه‌سبابی سبه‌ینێیه.
24- ئه‌گه‌ر کچی ده‌وڵه‌مه‌ندان ببی شانازی به سه‌ر مێرده‌که‌تدا مه‌که، چونکه ژن به شانازی زوو له به‌ر چاوی مێرد ده‌که‌وێ.
25- ئه‌گه‌ر له ده‌ست ڕه‌نجی خۆت داهاتت هه‌بوو به خۆت مه‌نازه و مێرده‌که‌ت به ژێرده‌ستی خۆت مه‌زانه.
26- له هاویندا ئه‌سبابی زستان زۆر بێ قه‌در مه‌که‌ن و کورسی و مه‌نقه‌ڵی به بێ ئه‌هه‌مییه‌تی فڕێ مه‌ده‌ن.
27- ژنی تێگه‌یشتوو ماڵی خۆی ئاوا ده‌کا، به‌ڵام ژنی تێنه‌گه‌یشتوو ماڵی خۆی به ده‌ستی خۆی خراپ ده‌کا.
28- ژنی چاک سیڕی ماڵ و عێزه‌تی مێردی ڕاده‌گرێ و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌کا.
29- نمهکدانی خاڵی له سه‌ر سفره دانان وه‌ک وه‌ی وایه که بێ ئاو، ئاور ده سه‌ماوه‌ر باوێی.
30- ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت پارچه‌یه‌کی بۆ کڕی، کت‌وپڕ قیمه‌تی لێ مه‌پرسه و ئه‌گه‌ر پرسیت مه‌ڵێ خه‌ڵه‌تاوی.
31- ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت دوژمنی گه‌وره‌ی بابتی به میوانی هێنا ماڵێ، زۆری ئیحتیڕام بگره و مه‌ڵێ ئه‌وه دوژمنی بابمه.
32- به بۆڵه بۆڵ و غه‌مگین و فرمێسک وه‌رێن مه‌به.
33- سه‌رت به‌رده‌وه و کار بکه و کار بکه."
[کوردستان ژماره 27 ، 31 ، 33 ، 35]
تێبینی: وێنه‌ی سه‌لته‌نه‌تی داودزاده و ماوزه‌ڕی بله زاده له ڕووی وێنه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایانی فه‌رهه‌نگ له سه‌ر ده‌می کۆمار دا سازدراوهتهوه. به‌خۆشییه‌وه سه‌یدمحه‌مه‌دی له کتێبی "تاریخچه مهاباد،مهاباد، پائیز 1373"دا ئه‌و وێنه‌یه‌ی به نێوی ئه‌و که‌سانه‌وه که تێیدان بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی خوێندن و په‌روه‌رده له سه‌رده‌می کۆمار دا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر