وێنەیەکی دیکەی هێندێک لە خوێندکارانی کورد لە مەدرەسەی نیزامی باکۆئەم وێنەیە لە هاوینی ساڵی 1946 دا هەڵگیراوە.ئەوانەی تائێستاناسراونەتەوە: ڕیزی دوویەم لە ڕاستەوە بۆچەپ: نەفەری سێیەم مەجیدی وەلیزادە،نەفەری چوارەم سەیدعەزیزی شەمزینی،نەفەری پێنجەم عەلی گەلاوێژ،نەفەری شەشەم قادری مەحموود زادە
تکایە حەول بدەن بۆ ناسینەوەی ئەوانی دیش
تێبینی : ئەم وێنەیە به سپاسه‌وه لە کتێبی: " نگاهی به تاریخ مهاباد، سەید محەمەدی سەمەدی" وەرگیراوە
له نێو ئه‌و خوێندکارانه‌ی وا له‌لایه‌ن کۆماری کوردستانه‌وه نێردران بۆ ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی، هه‌ر سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی نیزامی هه‌بوو و له ئه‌ڕته‌شی عێراق له ساڵی 1943 پله‌ی "کاپیتان" ی وه‌رگرتبوو. له ساڵی 1945 ئه‌ڕته‌شی عێراقی به ته‌واوی به جێهێشت و له ته‌ک ئه‌فسه‌ره کورده کانی دیکه‌ی ئه‌ندامی "حیزبی هیوا" له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی بارزانی که‌وت. سه‌ید عه‌زیز و زۆر له ئه‌فسه‌ره کورده‌کانی دیکه دوای هێرشی به‌ربڵاوی حکوومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی بارزان ناچار مان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاشه کشه بکه‌ن و دوای ماوه‌یه‌کی کورت له گه‌ڵ کۆماری کوردستان که‌وتن. مه‌لا مسته‌فای بارزانی، هێزی بارزانیان و ئه‌فسه‌رانی وه‌کوو میرحاج ئه‌حمه‌د ئاکره‌یی، مسته‌فا خۆشناو،به‌کر عه‌بدولکه‌ریم و عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز ده‌ورێکی گرینگ‌یان هه‌بوو له بواری ڕێکخستنی نیزامی و به‌ره‌کانی شه‌ڕی هه‌مبه‌ر حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران.
له ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کۆمار سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی یه‌ک له‌و که‌سانه بوو له مه‌یدانی چوارچرا قسه‌یان کرد. سه‌ید عه‌زیز لهداخوازینامهیهک دا که دواتر بۆ وه‌رگرتن له خوێندنگه‌ی به‌رزی سیاسی بۆ کاربه‌دستانی شووڕه‌وی به‌رز کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ له 20 – 8 – 1324ی هه‌تاوی له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ( کۆماری کوردستان) که‌وتووه.
چه‌ند مانگ به‌رله‌وه‌ی که سه‌ید عه‌زیز له گه‌ڵ خوێندکارانی دیکه بچێ بۆ باکۆ له جێژنێک دا که به "شانازی پێشه‌وای کوردستان" له لایه‌ن باوکی سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی له 9 – 11 - 1324ی هه‌تاوی ڕێک خراوه ئه‌م په‌یامه‌ی خواره‌وه‌ی خوێندووه‌ته‌وه.
" کوردستان، ژماره 25 یه‌کشه‌مۆ 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی/ 17ی مارسی 1946 له ڕۆژی 9 – 11 – 1324 ساتی 2ی پاش نیوه‌ڕۆ دا له لایه‌ن ئاغای حاجی سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی جێژنێکی زۆر جوان به شانازی پێشه‌وای کوردستان گیرا. پاش وتارێکی زۆر له لایه‌ن برایانه‌وه سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌م وتاره‌ی خوێنده‌وه:
ته‌بریکی خانه‌دانی نه‌هری
خانه‌واده‌ی نهههری به گه‌وره و پچووک و ژن و پیاو و کچ و کوڕیانه‌وه ته‌بریکی ئه‌و ڕۆژه موقه‌ده‌س و موباره‌که له پێشه‌وای کوردستان و له هه‌موو برا کوردێک ده‌که‌ن.
تاریخ شاهیده که خانه‌واده‌ی نه‌هری له ڕێی ئازادیی کورد دا چه‌ند شوهه‌دای قوربانی داوه و به بێ حیساب به ماڵ و سه‌ر و ڕوح و گیان هیچ جۆره قسوورێکی نه‌کردووه و نایکا.روحی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش که له‌م ڕێگایه‌دا فیداکاریان کردووه و شه‌هید کراون و به ئاواتی ئازادی نه‌گه‌یشتوون، ئێستاکه له ئێمه‌مانان شادتر و مهسروورترن و تێ گه‌یشتن که خوێنی ئه‌وان به خۆڕایی نهڕێژرا و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وان به‌و ئاواته موقه‌ده‌سه نائیل بوون و ده‌بێ بزانین که ئه‌و ڕوحه پاکانه‌ش ته‌بریکی ئه‌و جێژنه موقه‌ده‌سه له هه‌موو برا کوردێکی ده‌که‌ن.
له به‌ر ئه‌وه هه‌ر یه‌ک له خانهواسهی نه‌هری به گه‌وره و پچووکیانهوه ڕجا له هه‌موو برا کوردێک ده‌که‌ن که له‌مه‌ودوا پێویسته هه‌موو میلله‌تی کورد له رێی ئازادیی کوردستانی گه‌وره دا یه‌کدڵ و موته‌حید و جانفیدا بن و به هۆی عه‌زم و برایه‌تی و یه‌کیه‌تی و هێز و هیممه‌تی خۆیان ئاماده بن که خوێنی گه‌شی خۆیان بڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برا کورده ئه‌سیرانه‌ی دییان که له ژێر زنجیری ئیستیعمار و ئهساڕهت ده‌ناڵێنن ده‌رێنن و له دوایی دا له خواش ده‌پاڕێینه‌وه که خوای عه‌زه وهجهل به گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تی خۆی حه‌زره‌تی قازی محه‌مه‌د پێشه‌وای کورد پایه‌دار کا که بتوانێ ئه‌و ڕهسالهته موقه‌ده‌سه گه‌وره‌یه به جێ بێنێ و به‌رقه‌راری کا.
و ئێمه‌ش هه‌ر فه‌ردێک له خانه‌وادی نه‌هری حازر و ئاماده‌ن به ڕوح و گیان و به ماڵ، به ڕوحێکی زۆر پڕ ئیخلاس و فهداکارانه له‌و ڕێیه دا خزمه‌ت بکه‌ن.
ئیتر هه‌ر بژی کوردستانی گه‌وره و حه‌زره‌تی پێشه‌وای کورد قازی محه‌مه‌د."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر