ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت له کتێبه‌که‌یدا " سوێی فیربوون، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌واڵگری" دوو به‌ندی ته‌رخان کردووه بۆ باسی کوردان و یه‌ک له‌و به‌ندانه به تایبه‌تی له سه‌ر کۆماری کوردستانه؛ ئهودهنووسێ" قازی گوتی " کورده‌کان داوخوازێکی ئه‌وپه‌ڕ ئاسایی ناکه‌ن،ته‌نێ ئه‌و مافه خۆڕسکی و ئازادییانه‌یان ده‌وێ که بۆ به‌شه‌رییه‌ت به ڕه‌وا داندراوه، کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ بارودۆخی کورد له به‌رچاو بگرێ، و ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌جێ سازکردنی کوردستانێکی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ ده‌ست نادا، به لانی که‌مه‌وه ئه‌و ده‌زگایه ده‌توانێ ئه‌و ده‌ڵه‌تانه‌ی که‌مایه‌تی کوردیان تێدایه ناچار بکا مه‌ڵبه‌ندی ئۆتۆنۆمییان له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی خۆیان دا بۆ دامه‌زرێنن."
ئه‌من له ڕاپۆرته‌که‌م دا کورته‌ی بۆچوونی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانم باس کردبوو که له کاتی مانه‌وه‌ی کورتی ئێمه له مهاباد دا هێنایانه گۆڕێ: ئه‌وان منه‌تباری یه‌کێتی شووڕه‌وی بوون که ده‌ره‌تانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وانی پێک هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان داده‌گرته‌وه که شووڕهییهکان ده‌ست له کار‌و باری حکوومه‌ته‌که‌یان وه‌رناده‌ن و کاربه‌ده‌ستانی شووره‌وی له شاره‌که‌دا نین.( ئه‌من وام وه‌به‌ر چاو هات زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزبی دێمۆكڕاتی کوردستان مه‌یلی به‌ره‌و کۆمۆنیزمیان تێدا نه‌بێ، و وادیار بوو ئاریستۆکراسی کۆن هێشتا جڵه‌وی کاره‌کانی به ده‌سته‌وه بێ.) ئه‌وان خۆیان له بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌دا ده‌دی _ به‌ڵام شۆڕشێکی ناسیۆنالیستی. گوتیان ئاواتیان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ته‌که‌یان په‌ره‌پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران وه‌به‌ر بگرێ. ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ست له ناوچه‌کانی کوردستان به‌ره‌و باشوور که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئێران دا هه‌ڵبگرن له‌وانه ناوچه عهشیرهتتهکانی لوڕ و به‌ختییاری که خۆیان به کورد نازانن. به‌ڕه‌و لای باکوور ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌شێک له ئازه‌ربایجان ده‌گرێته‌وه تاده‌گاته باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی ڕه‌زائییه له‌وێوه تا ده‌گاته سنووری شووڕه‌وی.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی ئه‌وپه‌ڕی بێزاری و جاڕزی خۆیان له ئاست ئه‌ڕته‌شی ئێران ده‌ربڕی، وێده‌چوو ئه‌وان به‌ته‌واوی له هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز و هێزی ئێرانی دڵ په‌شێو بن که به‌ره‌و باشوور مۆڵ دراون. به‌لانی که‌مه‌وه یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆمیته ئاماژه‌ی پێ‌کرد که حکوومه‌تی نێوه‌ندی خه‌رێکی ته‌ڵه‌که نانه‌وه و کاکه‌و براله‌یه له ناو هێندێک له عه‌شیره‌ته کورده‌کاندا [ سوێی زانین، لل 279، 280 ]
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر