ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر ئه‌مه‌رخانی شه‌ریفی سه‌رۆکی تایفه‌ی کارداری کۆنفێدراسیۆنی عه‌شیره‌تی شکاک له سه‌رده‌می کۆمار دا ڕه‌ئیسی ئه‌و کۆنفێدراسیۆنه بوو. ئه‌و یه‌ک له‌و 72 که‌سه‌یه که به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان یان واژۆ کردووه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی کوردستان بوو بۆ ئێمزا کردنی په‌یمانی یه‌که‌تی و برایه‌تی له گه‌ڵ حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان. ئه‌مه‌ر خان له کۆماری کوردستان دا ده‌ره‌جه‌ی ژه‌نه‌ڕال مایۆری پێ‌درابوو.
تێبینی: ئه‌م به‌ڵگه‌یه له کتێبی " جمهوری کوردستان ، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، سید ئازاری 1992 وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر