خوێندکارانی کورد له مه‌دره‌سه‌ی نیزامی باکۆ
ویلیا‌م ئیگلتنی کوڕ له کتێبه‌که‌ی دا " کۆماری کورد له ساڵی 1946 " سه‌باره‌ت به ناردنی
خوێندکارانی کورد بۆ ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی له لایه‌ن کۆماری کوردستانه‌وه ده‌نووسێ : " له کۆتاییه‌کانی مانگی ئاوریلی ساڵی 1946، 40 خوێندکار به خه‌رجی خۆیان ناردرانه ته‌ورێزێ و، پازده ڕۆژ دواتر بیست خوێندکاری دیکه‌شیان له گه‌ڵ که‌وت. له‌وێوه ڕووسه‌کان به‌رپرسیاره‌تی بردنی لاوه‌کانیان بۆ باکۆ وه‌ئه‌ستۆ گرت و به قه‌تار بر‌دیانن بۆ کالیجی نیزامی له باکۆ، له‌ڕاستیدا نێوه‌رۆکی په‌روه‌رده‌یه‌ی ئه‌و کالیجه له ئاستی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی دا بوو له گه‌ڵ مه‌شقی نیزامی.به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانده‌که‌ی که‌سێک بوو به ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ مالچانۆڤ و به‌رپرس و چاوه‌دێری خوێندکاره کورده‌کانیش کۆلۆنێل حوسێن حاجیۆڤ بوو، له‌وێ یونیفۆرمیان دا به خوێندکاره‌کان و به پێی ئیستیعداد و تواناییان له پۆلی جیاواز دایاننان .هه‌موو خه‌رج و مخاریجیان ده‌کێشرا و ته‌نانه‌ت جیره‌ی زیادیشیان ده‌درایه. ڕاسته‌و ڕاست به کۆمۆنیزم ته‌لقینیان دانهدهدان به‌ڵام باسی ده‌ستکه‌وته‌کانی یه‌کێتی شووڕه‌وی و مێهر و خۆشه‌ویستی ستالین بۆ کورده‌کان به‌شێک له جه‌مه خوێندنی ڕۆژانه بوو.بیروڕای ناسیونالیستی و نه‌ته‌وه‌خوازی کوردیش به ده‌رس ده‌گوتراوه. ئه‌گه‌رچی لاوه کورده‌کان تێکه‌ڵاوییه‌کی باشیان له گه‌ڵ ئازه‌ربایجانییه‌کانی خانه‌خوێ له باکۆ هه‌بوو،به‌ڵام دوژمنایه‌تییه‌کی نه‌ریتی، پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی ئه‌وانی له گه‌ڵ 250 خوێندکاری که له ئازه‌ربایجانی ئێرانه‌وه ناردرابوون که‌متر ده‌کرده‌وه".
کۆماری کوردستان له پلانی دابووه که خوێندکاری دیکه‌ش بۆ په‌روه‌رده بنێرێته شووڕه‌وی.ئیگلتن ده‌ڵێ جگه له‌و 60 خوێندکاره، 3 خوێندکاری دیکه ڕه‌حمانی حه‌له‌وی، مسته‌فای شه‌ڵماشی و خوسره‌وی زولفه‌قاری به که‌لک وه‌رگرتن له‌و بورسه‌ی که زانکۆی باک‌و دابووی به حکوومه‌تی کوردستان، له‌وێ ده‌ستیان به خوێندن کرد.
غه‌نی بلووریان که یه‌کێک له‌و خوێندکارانه‌ی بووه که کۆماری کوردستان ناردنی بۆ باکۆ له کتێبی به‌سه‌رهاته‌کانی ژیانی ئاڵه‌کۆک دا ده‌نووسێ : " ئێمه کورده‌کان 50 که‌س بووین و ئازه‌ربایجانییه‌کان سێسه‌دوپه‌نجا که‌س…. به‌ته‌واوی تواناوه هه‌وڵمان ده‌دا ده‌رسه‌کانمان باش بخوێنین و فێریان ببین.هه‌ر سی که‌سه‌ی له یهکانێک دا بووین و سێ ئه‌فسه‌ریشیان بۆ دیاری کردبووین، که مه‌شقی سه‌ربازی و چه‌ک ناسی ،تاکتیکی شه‌ڕ، تێئۆری و سیاسه‌تمان فێر که‌ن…. به‌ره به‌ره ده‌رسه‌کانمان ته‌واو بوون و له ئاخرین تاقیکردنه‌وه‌کان تێپه‌ڕین و لیباسی ئهفسهریمان وه‌رگرت. لیباسه‌کان به چه‌شنی به‌رگی ئه‌فسه‌رانی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد بوون.گشتمان بووین به ئه‌فسه‌ر و ئه‌ستێره‌یه‌کیان داینێ، که له سه‌ر شانمانی بدروین و به گوتنی ڕووسه‌کان بووین به مڵاتشی لیوتێنانت . [ئاڵه‌کۆک، لل 66،67]
محه‌مه‌دی ڕهییانی که یه‌کێکی دیکه بووه له‌و خوێندکارانه‌ی نێردراوه بۆ باکۆ ده‌ڵێ ژماره‌ی خوێندکاره‌کان 60 که‌س بوون.
مه‌نافی که‌ریمی یه‌ک له به‌رپرسانی پایه به‌رزی کۆمار له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێ ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی بۆ په‌روه‌رده نێردرانه باکۆ 60 که‌س بوون.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش، گردآوری و ترجمه محمدرضا سیف قاضی، چاپ دوم" وه‌رگیراوه.نوسخهیهکێشمان به سپاسه‌وه له لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن سۆرانه‌وه پێگه‌یشتووه.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش، گردآوری و ترجمه محمدرضا سیف قاضی، چاپ دوم" وه‌رگیراوه.نوسخهیهکێشمان به سپاسه‌وه له لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن سۆرانه‌وه پێگه‌یشتووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر