ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت له بیره‌وه‌رییه‌کانی دا " سوێی زانین" ده‌ڵێ دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 16 ی سێپتا‌مبر چوون و به نێو شار دا گه‌ڕاون. ئه‌و که‌سه‌ی له دووره‌وه به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه پشتی له دووربینه مه‌نافی که‌ریمی له کاربه‌ده‌ستانی کۆماره، ئه‌وه‌ی که به‌جلوبه‌رگی سه‌رکرده‌یی ئه‌مریکاییه‌وه دیاره,ده‌بێ هاوکاره‌که‌ی ئارچیباڵد ڕوزڤێلت بێ که به داخه‌وه نێویمان پێ ناڵێ.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه له" وێنه‌ی کۆماری کوردستان" دا خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی به‌ڕێز ئاگاداری کردین، که ئه‌و شوێنه 'مه‌یدانی مه‌نگوڕان" ه و ئه‌و که‌سه‌ش که له‌گه‌ڵ میرزا مه‌نافی که‌ریمی و سه‌رکرده " ئه‌لکۆلیسته" نێو نه‌زاندراوه‌که‌ی ئه‌مریکایی ڕاوه‌ستاوه و به‌یه‌که‌وه له‌قاپی " شۆرمه‌زه" ی ده‌ڕوانن. ده‌بێ میرزا حوسێنی حه‌بیبی هاوسه‌ری مارتا داڵ [ میزداڵ خانم] بێ که ده‌کرێ ده‌وری دیلمانجی گێڕابێ.ئارچیباڵدڕوزڤێلت له کتێبه‌که‌یدا هیچ باسی که‌لک وه‌رگرتن له دیلمانج له کاتی سه‌ردانی مهاباد دا ناکا. وا ده‌رده‌که‌وێ بۆ خۆی هێندێک زمانی فارسی زانیبێ. زۆر سپاس بۆ زانیاریی ئه‌و ڕوانه‌ره به‌ڕێزه، هیوا دارم وێنه‌ی زۆر بێ و ئێوه‌ش که سه‌ری ئه‌م پێگه‌یه ده‌ده‌ن، به پێی ده‌رفه‌ت زانیارییه‌کانتانمان له گه‌ڵ به‌ش بکه‌ن. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه " مارتا داڵ" له‌ده‌وره‌ی 11 مانگه‌ی هه‌بوونی ڕه‌سمی " کۆماری کوردستان" دا له به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچه به " ئه‌مریکایی" داده‌ندرا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێک بۆکاروباری کۆمار نه‌یه‌ته پێشێ، له مهاباد ڕۆیشتبوو.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه له تۆری ئینترنێت وهرگیراوهئهم شه‌رحه‌ی خواره‌وه به‌ڕێز حامیدی ماییلی له شه‌وی دووشه‌مۆ 16ی ئاوریلی 2012 له فه‌یس بووک دا له سه‌ر " مه‌یدانی مه‌نگوڕان" ی نووسیوه و له‌و باوه‌ڕه دایه ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له‌و مه‌یدانه هه‌ڵگیراوه له سه‌ر ئیزنی به‌ڕێزیان ڕاگوێزراوه‌ته ئێره‌کانه.
Hamid Mayeli ئه‌و خانووه دوو نهوومه له ده‌ستی ڕاستی وینه‌که‌دا دیاره جێگای لێفه درووان بوو وشه‌ریف گابه‌گای قسه خۆشی مه‌شهووری مه‌هاباد له وی دووکانی بوو ده‌گه‌ڵ بابی آقای فتاحێ له‌حافی که نێوم له‌بیر نه‌ماوه ئه‌وانه‌ی که ئه‌و چه‌ند کۆت وشڵوار... ده‌به‌ره‌ی لێڕاوه‌ستاوه به‌ر ده‌رکی دووهه‌می تاریکه بازاڕه که له‌زارکی ئه‌و ده‌رکه حاجی هاشمی نانه‌وازاده شاعیر دووکانی خه‌ڕازی بوو ، و قاوخانه‌یه‌کیشی لێ‌بوو که چای به دووکانه‌کانی نێو ئه‌و قه‌یسه‌رییه ده‌فرۆشت ،ئه‌و جێگایه که ئه‌و سێ کوڕه‌ی لێڕاوه‌ستاوه هێندیك خوارتر له ده‌رکی مزگه‌وتی حاجی بایزه که به‌رابنه‌ری نانه‌واخانه‌که‌ی میرزا مسته‌فای بلووری بوو .پشتی وینه‌گره‌که‌ش ده ده‌رکی ماڵی کاک سه‌دیقی گرمایییه ،ئه‌و حه‌سیره هه‌لواسراوانه‌ش که دیارن داڵانێک بوو ده‌چووه ڕووبه‌ڕووی دووکانی میرزا عه‌لی جۆرابچی .ده‌ستی ڕاستیش که ڕه‌ش ده‌نوێنێ داڵانێکی چووک وته‌نگ بوو که سه‌راجییه‌کان دووکانیان لێی بوو ،که ده‌چووه به‌ر قاوه‌خانه‌که‌ی عیمادی و دووکانی مام ئه‌حمه‌دی ئیلاهی و ئاغای ئه‌سحابی و ده‌چووه سه‌ر خه‌یابانێ ڕووبه‌ڕووی داڕوخانه‌ی مه‌رکه‌زی )ئه‌یووبیان) و دووکانی کۆنی ئاغای موه‌فه‌قی کتێبفرۆش
ده‌ستی چه‌پی ئه‌و وێنه‌یه‌ش ڕیزه‌دووکانی لێبوون که هه‌ر هه‌مووی بێڵایان بوو )هه‌یوان ) که دوو دووکانی پێشه‌وه هی ماڵه نالبه‌ندییه‌کان بوو و نالبه‌ندییان تێدا ده‌کرد دووکانی دوای ئه‌وان خمگه‌ر بوو هی ماڵه دووبراکانی سه‌باخییه‌کان بوو ،د...وای ئه‌وان چه‌ند کوتاڵ فرۆش و دووکانی حاجی ڕه‌حیمی نمه‌شیری بوو . دوایه ده‌هاته‌وه داڵانێک که ده‌جووه به‌ر ده‌رکی مه‌ته‌بی دوکتور لازار و کاروانسه‌رای عه‌زیزه که‌ڵه‌ی و پشت مزگه‌وتی و به‌ر ده‌رکی ماڵه کۆنی حه‌مه‌که‌وڵه‌ی .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر