"کوردستان،ژماره 92، پێنجشه‌مۆ 11ی ڕه‌زبه‌ری 1325 /5ی ئۆکتۆبری 1946
قه‌دری به‌گ جه‌میل پاشا پیاوێکی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد
قه‌دری به‌گ جه‌میل پاشا له بنه‌ماڵێکی زۆر گه‌وه‌ره‌ی کوردی دیاربه‌کره.ئه‌و بنه‌ماڵه تێگرا ده‌ستێکی باڵایان بووه له کاروباری کوردایه‌تی دا. قه‌دری به‌گ له ساڵی 1892ی میلادی له شاری دیاربه‌کر که یه‌کێکه له شارانی کوردستانی تورکیا له دایک بووه. له ته‌مه‌نی 16 ساڵی دا بۆ خوێندن چۆته ئه‌سته‌مبوڵ که ئه‌و ده‌می پایته‌ختی حکومه‌تی عوسمانی بوو.
چه‌ندێک له لیسه ( مه‌دره‌سه‌ی موتهوهسیته) ی ئه‌سته‌مبوڵ و دوو ساڵیش له مه‌دره‌سه‌ی فه‌لاحه‌ت دا خوێندوویه. له ساڵی 1911 یه‌عنی له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا قه‌دری به‌گ ده‌بینێ که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له ژێر ئاڵای ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی دا ده‌ژین وه‌کوو عه‌ڕه‌ب ، ئه‌رمه‌نی،ئارناوود (ئاڵبانی) خه‌ریکن بۆ ڕزگاری خۆیان تێده‌کۆشن و بۆ ئه‌و ئامانجه کۆمه‌ڵ و ئه‌حزاب ته‌شکیل ده‌ده‌ن. ئه‌ویش به راهنمایی ده‌روونی پاک و هه‌ستی میلله‌ت په‌روه‌ری ده‌گه‌ڵ چه‌ند موحهسلێکی کوردی دیکه به ڕه‌هبه‌ری و ئیڕشادی مامۆستا خه‌لیل خه‌یاڵی موتکی کۆمه‌ڵی (هێڤی) یان ساز کرد. ئامانجی ئه‌و کۆمه‌ڵه وه‌کوو له هه‌موو که‌س ئاشکرایه سه‌رخستن و پێش خستنی کاروباری نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو.
قه‌دری به‌گ له ساڵی 1912- 1913 له شاری لۆزان که مه‌شهووره خه‌ریکی خوێندنی حیلمی سۆسیۆلۆژی ( عیلمی ئیجتیماع) و پێداگۆژی ( ته‌علیم و ته‌ربییه‌ت) بووه، به‌وحاڵه‌ش ده‌ستی له فه‌عالییه‌ت و کۆششت بۆ ڕێگای نه‌جاتی قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌گرتووه و له گه‌ڵ دوو ئامۆزای خۆی ئه‌کڕه‌م و شه‌مسه‌دین و شه‌خسێکی بابانی مه‌شهوور به چایی و سه‌لیم ده‌رسیمی لکێکی کۆمه‌ڵی (هێڤی)یان له لۆزان دامه‌زراند و ده‌ستیان به ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد به گه‌لانی گیتی.
ساڵی 1914 جه‌نگ ده‌ست پێکرا، قه‌دری به‌گ و ئاواڵه‌کانی که زانیان حکومه‌تی سویس ڕابیته‌ی خۆی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی قه‌تع ده‌کا و هات و چۆ له به‌ر شه‌ڕ په‌کی ده‌که‌وێ مهجبوورهن گه‌ڕانه‌وه تورکیا.
له تورکیا قه‌دری به‌گ داخڵی هێزی عوسمانی بوو، کرا به ئه‌فسه‌ری ئیحتییات ، چونکوو ئاره‌زووی بوو بچێته ناو عه‌شیره‌تی حه‌میدی [!] و له نێو ئه‌واندا خه‌ریکی فه‌عالییه‌تی بی، له قسمه‌تی سواره نیزامی عوسمانی دا خۆی دامه‌زراند و چووه ناو ئه‌و عه‌شیره‌ته، به‌ڵام چونکوو له‌و کاته دا هه‌ستی نیشتمان په‌رستی له نێو کوردان‌دا به تایبه‌تی له نێو ئه‌و عه‌شیره‌ته دا زۆر که‌م بوو و له لایێکی دیکه‌شه‌وه عوسمانیه‌کان کوردانیان به ناوی دین، جیهاد و غه‌زا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو، کۆششتی قه‌دری به‌گ بێ سوود بوو، نه‌یتوانی کارێکی هێنده به که‌لک ئه‌نجام بدا.
دوای جه‌نگ قه‌دری به‌گ ده‌گه‌ڵ دوکتور فوئاد و بابی توژۆ ( وه‌کیل محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی) حیزبی ئیستیقلالی کوردستان یان دامه‌زراند _ له ساڵی 1921- 1922 شێخ مه‌حموود حکومه‌تێکی کوردی له عێراق دامه‌زراندبوو، له ته‌ڕه‌ف حیزبی ئیستیقلالی کوردستان بابی توژۆ یان نارده لای شێخ مه‌حموود بۆ ڕێک خستنی ئیرتیبات به‌ڵام هه‌ر وا بێ نه‌تیجه گه‌ڕاوه.
قه‌دری به‌گ ده‌گه‌ڵ مه‌ڕحوومی شێخ سه‌عید له عه‌له‌یهی حکومه‌تی تورکیا ئینقیلابی کردووه.وه‌کوو ده‌زانن سه‌رانی ئه‌و ئینقیلابه له ته‌ڕه‌ف حکومه‌تی تورکیا ئیعدام کران،به‌ڵام قه‌دری به‌گ به عامیلی زۆر سه‌مه‌ره و سه‌یر له ئیعدام کران ڕزگار بووه.
ئه‌کڕه‌م به‌گی ئامۆزای 15 ساڵ حه‌بس و خۆشی بۆ ئیزمیر ته‌بعید کرا، له ساڵی 1926 دا گه‌ڕاوه دیاربه‌کر، ئه‌ما له به‌ر سه‌ختگیری و ته‌نگه‌تاو کردنی تورکه‌کان خۆی پێ ڕانه‌گیرا و ڕووی کرده سووریا و تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵی خۆیبوون بوو که مه‌مدووح سه‌لیم و جه‌ماعه‌تێکی تری کورد له سووریا سازیان کردبوو.
کۆمه‌ڵی خۆیبوون ته‌شکیلاتێکی به‌تینی له هێزی ئیحسان نووری پاشا له ئاڕاڕات دا هه‌بوو و له ساڵی 1930 که تورکه‌کان هه‌ستی بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یان کرد و بۆ تێکدانی که‌وتنه کۆششت ، قه‌دری به‌گ له گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێکی هاوبیری خۆی بۆ ئیلتیحاق به ئێحسان نووری و شه‌ڕ له گه‌ڵ تورک له سووریا ده‌رکه‌وتن و گه‌یشتنه چیاکانی ماردین به‌ڵام، بێ ده‌سته‌ڵاتی کورد به‌رامبه‌ر هێزی به چه‌کی تورک و یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانی تر به تورک بوونه هۆی پیرۆز نه‌بوونیان.ئاگری شۆڕشی ئاڕاڕات کووژایه‌وه و زۆریان که ڕزگار بوون ڕوویان کرده ئێران. ته‌نها له ساسۆن له ژێر ئه‌مری عه‌بدولره‌حمان ئاغای عه‌لی یۆنسی تا به‌ینێک شۆڕشی کورده‌کان پایه‌دار بوو. قه‌دری به‌گ که گه‌ڕاوه سووریا، فڕنساویهکان به قسه‌ی تورکان ته‌بعیدیان کرد.
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شام دیتیان کاری ئاشکرایان پێ ناکرێ له به‌ر ئه‌وه که‌وتنه کار کردن به نهێنی. که دیتیان کۆمه‌ڵه‌کانی کورد له تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا هه‌ر یێکێک به ئاره‌زوو و ئیشتیهای خۆی کار ده‌کات، به بێ ئه‌وه‌ی ڕابیتهیهک و یا ئامانجێکی موشته‌ڕه‌ک له به‌ینیان ببێ حیزبێکیان دامه‌زراند بۆ یه‌ک کردنی ئامانج و هه‌وڵ و تێکۆشینی ئه‌و هه‌موو کۆمه‌ڵانه.
له پاش ئه‌وه‌ی که حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دامه‌زرا، حیزبه‌که‌ی خۆیان له‌ناو برد و یه‌ک سه‌ر ئیلتیحاقی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
هه‌رچه‌ند خزم و که‌سی قه‌دری به‌گ هه‌بوون له دیار به‌کر، هه‌موویان له پاش مڵک و ماڵ موساده‌ره کردن ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کراون ، و ئه‌وانه‌ی له تورکیاش ماون ههریێکی له شارێک ئیسکانی ئیجباری کراون. قه‌دری به‌گ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که له عومری 54 ساڵی دایه و سیحه‌تی زۆر باشه به‌ڵام، له به‌ر کوێره‌وه‌ری و ده‌ردی سه‌ری هه‌موو سه‌ر "
تێبینی: نووسراوه‌که لێره‌دا ته‌واو ده‌بێ و وا ده‌رده‌که‌وێ پاشماوه‌ی له ژماره‌ی 93 یان ژماره‌کانی دواتر دا چاپ کراوه که به داخه‌وه تائێستا ئه‌و ژمارانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. بڵێی له‌و ژمارانه‌دا باسی سه‌ردانی قه‌دری جه‌میل پاشا له مهاباد نه‌کرابێ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر