۱۳۸۶ اسفند ۲۶, یکشنبه

پێشه‌وا،نانه‌وازاده‌،هه‌ژار و هێمن له‌ ته‌ورێز!



زۆر وێده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ یه‌كێک له‌ سه‌فه‌ره‌کانی پێشه‌وا دا بۆ ته‌ورێز هه‌ڵگیرابێ.چونکوو وێنه‌یه‌کی هێمن به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ وهه‌مان شێوه‌ جلوبه‌رگی ده‌به‌ر دایه‌ و ده‌ڵێ :" له‌ بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی له‌ یه‌كێک له‌ عه‌کاسخانه‌کانی ته‌ورێز گرتوومه‌".
ڕاوه‌ستاوان له‌ ڕاسته‌وه‌ : عه‌بدلره‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی، مایۆر جه‌عفه‌ری که‌ریمی، سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وازاده‌، سه‌دیقی حه‌یده‌ری، سه‌ربه‌رز[کاپیتان] عه‌زیزی سه‌دیقی‌ دانیشتوان: هه‌ژار،قازی محه‌مه‌د،هێمن.‌

تێبینی : تکایه‌ یارمه‌تیمان بکه‌ن بۆ دیاریکردنی ڕێکه‌وت و شوێنی ده‌قیقی ئه‌م وێنه‌یه‌. زانیارییه‌کانی سه‌ره‌وه‌ به‌پێی به‌راورد کردن نووسراون و ده‌کرێ هه‌ڵه‌ بن. وێنه‌که‌له‌ کتێبی: "ثێداچوونه‌وه‌،که‌ریمی حیسامی،چاپخانه‌ی ماردین،سوێد 1996" وه‌رگیراوه‌.

هیچ نظری موجود نیست: