۱۳۸۶ اسفند ۲۱, سه‌شنبه

وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی، ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مسته‌فا بارزانی و هێندێک له‌ ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ




ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێ له‌ نێوان ڕێکه‌وتی 1325.4.14 و 1325.4.18 دا هه‌ڵگیرابێ.
ریزی یه‌که‌م له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: 1.نه‌ناسراو.2.سه‌رپۆلی 2 مسته‌فا خۆشناو، 3.ژه‌نه‌ڕال مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی، وه‌زیری هێزی کوردستان،4. ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی بارزانییان،5. سه‌رپۆلی 2 به‌کر عه‌بدولکه‌ریم (حه‌وێزی)، 6. کاک مامه‌ندی قادری،7. مووسا خانی زه‌رزا،8.سه‌ربه‌رز (کاپیتان) محه‌مه‌دی ئه‌سحابی

ڕیزی دوویه‌م: له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: 1.نادیار، 2.سه‌رلک (مایۆر) محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی،
3.سه‌رپۆلی 2 میرحاج ئه‌حمه‌د،4.سه‌رلک (مایۆر) نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها ،5.نه‌ناسراو.6.سه‌ربه‌رز(کاپیتان) عه‌لی خانی فرووزش .


تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی: " اسرار محاکمه‌ قاضی محمد و یارانش، گردآوری و ترجمه‌ محمدرضا سیف قاضی،چاپ دوم،نشر آنا، 1380" وه‌رگیراوه‌‌


" کوردستان، ژماره‌ 51 ، چوار شه‌مۆ 8ی جۆزه‌ردانی 1325ی هه‌تاوی / 29ی مه‌ی 1346
اعطای ده‌ره‌جه‌
له‌ نه‌تیجه‌ی له‌ خۆ ڕابردوویی و خۆ فیدا کردن بۆ حیفزی ئازادیی نیشتمان له‌ مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵ دا و له‌ پاشانیش له‌ سه‌ر ته‌قازای ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی، به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مری پێشه‌وای موعه‌زه‌م ئه‌و برا خۆشه‌ویست و به‌رزانه‌ی بارزانی به‌و ده‌ره‌جانه‌ی خواره‌وه‌:
ئاغای عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز – میرحاج ئه‌حمه‌د – مسته‌فا خۆشناو – به‌کر عه‌بدولکه‌ریم به‌ ده‌ره‌جه‌ی پۆدپۆڵکۆنیک یه‌عنی (ناییب سه‌رهه‌نگ) و نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها، خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم و جه‌لال ئه‌مین مه‌حموود به‌ ده‌ره‌جه‌ی مایۆری یه‌عنی ( سه‌رگورد)، عه‌بدولره‌حمان ته‌ییب موفتی و محه‌مه‌د مه‌حموود به‌ ده‌ره‌جه‌ی کاپیتانی یه‌عنی (سه‌روانی) له‌ لایه‌ن وه‌زیری به‌رزی هێزی کوردستان به‌ هۆی ئه‌حکامات موفته‌خه‌ر کران و پێیان ئیبلاغ کرا."

" کوردستان، ژماره‌ 66 ، سێشه‌مۆ 18ی پووشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی
چوونی وه‌زیری جه‌نگ بۆ جه‌بهه‌
ڕۆژی 1325.4.14 سه‌عات 8ی به‌یانی ئاغای محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رزی هێز و جه‌نابی ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌ڵ عیده‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ بۆ جه‌بهه‌ عه‌زیمه‌تیان کرد "

" کوردستان ژماره‌ی 67،یه‌کشه‌مۆ 23ی پووشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی
گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی وه‌زیری هێز
جه‌نابی ئاغای محه‌مه‌دحوسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی کوردستان و جه‌نابی ئاغای ژه‌نه‌ڕال مه‌لا مسته‌فا که‌ چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌ی پێش چوون بۆ جه‌بهه‌ ڕۆژی 1325.4.18 سه‌عاتی 8ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ مه‌رکه‌ز گه‌ڕانه‌وه‌.جه‌نابی وه‌زیر له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خوسوسیدا که‌ به‌ده‌ستووری کاربه‌ده‌ستانی حیزب سه‌عاتی 10ی ئه‌و ڕۆژه‌ گیرابوو له‌ فیداکاری و ئیخلاس و ڕوحییه‌ی ئاغایان و سه‌رانی کورد و سه‌ربازانی کورد که‌ له‌ جه‌بهه‌ ڕای ده‌بوێرن زۆری ته‌قدیر و ته‌مجید فه‌رموو.وه‌ زیمنه‌ن فه‌رمووی ڕێگای ئۆتۆمۆبیل ڕۆ له‌ دێی مه‌رخوزه‌وه‌ تامیره‌دێ و شه‌قامی بانه‌ به‌ یارمه‌تی و کۆمه‌گی خه‌ڵکی محه‌ل ته‌واو بووه‌ و ئێستا ماشێنه‌کانی ئێمه‌ ده‌توانن به‌ هاسانی خوارده‌مه‌نی به‌ سه‌ربازانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ بگه‌یێنن."


هیچ نظری موجود نیست: