ئه‌م وێنه‌یه‌ی ژه‌نه‌راڵ مایۆر مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی بارزانیان و سه‌رلک (مایۆر)جه‌عفه‌ری که‌ریمی سه‌رۆکی ته‌واوی ستادی هێزی کوردستان له پێگه‌ی وه‌زاره‌تی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان له مهاباد هه‌ڵگیراوه.
" کوردستان ژماره‌ی 30، دووشه‌مۆ 12ی خاکه‌لێوه‌ی 1325ی هه‌تاوی/ 1ی ئاوریلی 1946
جێژن و بانگ هێشتنی ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی به بۆنه‌ی (سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی پێشه‌وای کوردستان)
ساتی سێی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینوو 12ی ڕێبه‌ندانی 1324 به هۆی بانگهێشتنێک که له لایه‌ن ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی به ئیفتیخاری ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی پێشه‌وای کوردستان کرابوو جێژنێک له ساڵۆنی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی گیرا.چهنابی حاجی سه‌ید بابه شێخی سیاده‌ت و جه‌نابی شێخ مه‌عسووم زیایی و ژمارێکی زۆر له عوله‌مای عوزام و ئاغایانی عه‌شایر و توجاڕ و موحتهرهمین له ساڵۆنی نێوبراو حوزووریان بوو. ساتی 3.30 پاشنیوه‌ڕۆ زاتی موعه‌زه‌می پێشه‌وا له نێو هه‌را و چه‌پڵه‌ڕێزان و شادی ته‌ماشاچیان په‌یدا بوو و له پێش ده‌رگای حیزبێ مه‌راسمی گاوگه‌ردوون به جێ هات و که‌له‌ی جوانهگاکهیان هاویشته به‌ر پێی پێشه‌وای به‌رز و ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی خیتاب به پێشه‌وای به‌رز ئه‌و وتانه‌ی ژێره‌وه‌ی ئیزهار کرد:
به‌رقه‌رار و پایه‌نده بێ پێشه‌وای کوردستان. به یارمه‌تی خودای به‌رز هه‌رکه‌س که دوژمن و خائینی کوردستان بێت وه‌ک ئه‌و جوانه‌گایه‌ی سه‌ری له به‌ده‌ن جوێ ده‌که‌ین و ده‌یخه‌ینه ژێر پێی پێشه‌وای به‌رز . برا سه‌دیقی حه‌یده‌ری ئیزهاری کرد: ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی یه‌کێکه له ڕۆڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستان ،هومێد هه‌یه عوموومی براکانی دیکه‌ش وه دووی ئامانجی پاکی وی که‌ون.ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی و ژو،ارێکی زۆر له بانگ کراوه‌کان خیتابه و ئه‌شعاری زۆر به تین و نیشتمان په‌ره‌ستانه‌یان خوێنده‌وه که له ژێره‌وه ده‌هێندرێته پێش چاو:
1- ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی پاش ئه‌وه‌ی هه‌زار تمه‌نی پێشکه‌شی هێزی کوردستان کرد ئه‌م خیتابه‌ی ژێرووی خوێنده‌وه:
تهبریکات و شادباشی خۆم و ته‌واوی عێلی دێبۆکری به تایبه‌تی خانه‌واده‌ی که‌ریمی له تههی دڵه‌وه به پێشگای موقه‌ده‌سی زاتی پێشه‌وای کوردستان عه‌رز ده‌که‌م. برایانی خۆشه‌ویست له ته‌شریف هێنان و شیرکه‌تی ئێوه له‌و جێژنه گه‌وره‌یه دا زۆر مه‌منوون و موفتهخهرم، چونکوو به‌ر له شادی و زه‌ماوه‌ند بۆ ئه‌و نێعمه‌ته گه‌وره‌ی که چه‌ند سه‌د ساڵ ئاواتمان پێ ده‌خواست و ئه‌وڕۆ به هۆی زه‌حمه‌ت کێشان و گیان و دڵ دهپێناونانی زاتێکی له خۆ ڕابردووی وه‌ک جه‌نابی قاضی محه‌مه‌دی پێشه‌وا وه‌ده‌ستمان که‌وتووه و خودا پێی عه‌تا کردووین، پێویسته بۆ ڕاگرتنی ئه‌و نیعمه‌ته و پایداری پێشه‌وای به ڕا و ته‌دبیر خۆمان له ماڵ و نیساری گیان خۆ نه‌پارێزین و ئه‌و فه‌رمایشه‌ی عه‌لی (عهلیهوسهلام ) بکه‌ینه نهسیوبولعهینی خۆمان:" ئیزا کانهت ئهلئهبدان لیلمهوت خهلهقها/ فهمهوت ئهلفهتا بیلسهیوڵا ئهجعهل". ئاناتۆڵ فڕانس ده‌ڵێ وه‌گیرکه‌وتنی نێو و شۆره‌ت ئه‌وه‌نده گران نییه، به‌ڵکوو له پاش وه‌ده‌س که‌وتن ڕاگرتنی زه‌حمه‌ته.به‌ڵێ حه‌قیقه‌ته‌ن ڕاسته،ئه‌و زاته موعه‌زه‌مه که مه‌زهه‌ری زانست و سیاسه‌ت وانییه ده‌نێو مهوجانی سههمناکی سیاسه‌تی ئه‌و قه‌ڕنه دا سینگی خۆی بۆ کوردانی به‌ش خوراو و ده‌ربه‌ده‌ر کراو بکاته سوپه‌ر و ئازادییه‌کی که ئه‌وڕۆ تێیداین بۆمان وه‌ده‌ست بێنێ. ئێوه‌ش بزانن ئه‌وڕۆ ته‌واوی میلله‌تی دونیا به‌تایبه‌تی کوردانی ژێر چه‌پۆک و دیل چاویان له کار و هیمه‌تی عالی ئێمه‌یه و ئێمه‌ش نابێ ئه‌و چاوه‌نۆڕی وان موبهدهل به یه‌ئس و ناهومێدی بکه‌ین، و له‌و لایهوهشهوه خۆمان به ته‌زاهور فریو بده‌ین و ئیزهاری عه‌جز بکه‌ین. حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌فه‌رموێ : " اذا ماکنت فی امر مروم/ فلا تقنع بمادونا نجوم، ترس الجبنا ان العجز حزم/ و تنک خدیعته الطبع اللئیم"
په‌س برایانی خۆشه‌ویست بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ئازادییه پێویسته ئێمه کوردان له سه‌لیمی و ئه‌ساله‌تی پێشه‌وای خۆمان که خهسایسی زاتی و خودادادهیهتی سووئی ئیستیفاده نه‌که‌ین و نه‌بینه باعیسی به هه‌ده‌ر دانی ئه‌و زه‌حمه‌ته گه‌وره‌ی وی وه ئه‌و نێعمه‌ته گه‌وره‌ی که خودا به ئێمه‌ی عه‌تا کردووه ، یانی له مه‌رحه‌له‌ی به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شی داخڵی خۆشبه‌ختی بووین ده‌بێ بزانین هه‌ر فه‌ردێک ، به‌ڵکی هه‌ر میلله‌تێک ده ده‌وره‌ی ژینی خۆیدا جارێک تووشی خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی ده‌بێت، ئه‌مما خۆشبه‌خت ئه‌و که‌س و میلله‌ته‌یه که وه‌ختی خۆشبه‌ختی و چاره ڕه‌شی ته‌شخیس ده‌دا و له کاتی خۆشبه‌ختی ئیستیفاده‌ی لێ ده‌کا و نایه‌ڵێ به هه‌ده‌ر بڕوات.
وه ئینشاڵا ئێمه‌ش ده‌بێ فورسه‌ت به تاڵان بزانین و ئه‌و وه‌خته گرانبه‌هایه‌ی به هیچ قیمه‌تێک له ده‌س نه‌ده‌ین." وه‌قت بێسیار عهزیزهست، غه‌نیمه‌ت داره‌ش، به زهر قه‌لب مه‌دێ یووسۆفێ که‌نعانی را"
ئێسته‌ش برایانی خۆشه‌ویست لازمه له ژێر تیشکی ئه‌و ڕه‌هبه‌ره به ڕا و ته‌دبیره ده‌ستی برایه‌تی و یه‌کیه‌تی به دڵێکی به‌هێز و هیمه‌تێکی عالی بۆ لای یه‌کتر درێژ که‌ین و به گیانێکی واحید بۆ تهوسهعهی ئازادی خۆمان و ڕزگاری براکانی دیکه‌مان له هیچ به‌رهه‌ڵستێک ڕوو نه‌گێڕینه‌وه و به پشتیوانی خودای بێ هاوتا و یارمه‌تی پێشه‌وایانی دێمۆکڕاسی و ته‌دبیری پێشه‌وای به‌ڕێز گۆی خۆمان له مه‌یدانێ به‌رینه ده‌رێ.
جا برایان ڕه‌جاو لێده‌که‌م قه‌ڵه‌مێکی ڕه‌ش و فه‌رامۆشی به سه‌ر ڕابردووی خۆتان دا بێنن، غه‌ره‌ز و حه‌ساده‌تی بێ جێ که مایه‌ی نه‌گبه‌تی ئێمه‌یه وه‌لانێن چونکوو حه‌ساده‌ت ده‌ردێکی بێدهرمانه:
" ئه‌گه‌ر زێ ده‌رد بێتهرسی حه‌سه‌د مه‌کۆن که حه‌کیم / مه‌سه‌ل زهنهد که حه‌سه‌د هه‌ست ده‌ردێ بی ده‌رمان"
وه هیچ شکی تێدا نییه له لحاز غرووره‌وه بووه که هه‌تا ئه‌وڕۆ به‌عزه ئهشخاسێک ده‌ستی برایه‌تی و یه‌کیه‌تیان بۆ لای ئێمه درێژ نه‌کردووه، وه‌ئیلا قه‌ولی شهڕهفێ به پێشه‌وای موعه‌زه‌م ده‌ده‌م که هه‌موو که‌س کورده، کورد فه‌قه‌ت حه‌ساده‌ت و غورووری بێ جێ به‌عزێکی به هه‌وای مه‌قام وادار کردوون که له‌مه دوور که‌وتوونه‌وه، ئه‌مما هومێدم وایه که له سایه‌ی عه‌داڵه‌ت په‌روه‌ری پێشه‌وا دا هه‌موو کوردێک به دڵه‌وه، ورد و درشت له پاش ئیمتیحان دان به‌گوێره‌ی زانستی خۆی ساحێب کار و مه‌قام بێت.
پاش ته‌واو بوونی خیتابه‌ی ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی حه‌زره‌تی پێشه‌وا سوپاسی لێکرد و فه‌رمووی : ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی ئیشاڕهیێکی به وه‌زعی کوردستان کرد که ئیحتیاجی مه‌عاریف و قوشوونه. ده‌بێ هه‌موو ئاغایان له وه‌ختی ته‌نزیمی بوودجه‌ی مه‌عاریف و قوشوون حوزووریان ببێ. ئه‌و ڕۆ که ئه‌مه ئیستیقلالمان ده‌وێ پێویسته که هه‌موو کارێک خۆمان جێ به جێی بکه‌ین . ئه‌وه‌ڵێ ئیدیعای خۆمان کرد که له حدوودی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا خودموختاریمان ده‌وێ یانی ئێران ئیحتیاجی مه ره‌فع بکا و میلله‌ت کارێ بکا.
دوو ده‌فعه له لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ته‌ورێزیان بانگ کردم که له ئازه‌ربایجاندا گرێمان هه‌بێ، ئه‌من پێشنێهادی وانم قبووڵ نه‌کرد ، چون میلله‌تی کورد چوارساڵه که خودموختاره و داوای ئیستیقلال و تێک خستنه‌وه‌ی ته‌واوی خاکی کوردستان ده‌کا .زۆرم پێ گران بوو که له‌و حه‌قه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگیرێ و ئیحساساتی ئێوه مانیعی ئه‌وه‌ی بوو که ئێمه به خودموختاری ڕازی بین، چونکوو که موده‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی که جێژن گیراوه ئیحساساتێکی ئێوه نواندووتانه وێنه‌یه‌کی حه‌ساس و کامیله و ده‌بێ دنیا بزانێ که کورد لیاقه‌تی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه."
" کوردستان ژماره 35 ، دووشه‌مۆ 26ی خاکه‌لێوه‌ی 1325ی هه‌تاوی / 15ی ئاوریلی 1946
هه‌ڵبژاردن له وه‌زاڕه‌تی جه‌نگ
ڕۆژی 22 – 1 – 1325 وه‌زاڕه‌تی جه‌لیله‌ی جه‌نگی کوردستان ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی به سه‌رۆکی ته‌واوی ستادی هێزی کوردستان هه‌ڵبژارد و له ڕۆژی ناوبراو را ده‌ستی به کار کرد."
" کوردستان ژماره 88، پێنجشه‌مۆ ، 28ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی
ئاگاداری
چون ده‌بیندرێ به‌عزێک له دوکانداران و ئه‌شخاسی دی له گاراژ یان جێگایانی دیکه ئهجناسی واریدهی خۆیان به بێ ئاگاداری بازرهسینی گومرگ وه یا په‌رداختی ماڵیاتی گومرگی مه‌خفیانه بۆ ماڵ و دووکان حه‌مل ده‌که‌ن، به هۆی ئه‌و ئاگادارییه به عوموومی توجاڕ و که‌سه‌به ڕاده‌گه‌یێندرێ که هه‌ر گاه له‌مه‌و دوا موبادهرهت به کردارێکی وابکه‌ن ئه‌جناس مورتهکبی قاچاق و به نه‌فعی سندووقی گومرگێ زه‌بت و به په‌رداختی دوو موقابلهی گومرگێ به نامی جه‌ریمه مه‌حکووم ده‌بن.
ڕه‌ئیسی ئیداره‌ی گومرگی مهاباد – جه‌عفه‌ری که‌ریمی
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد ، " که لێره‌دا زۆر جار ئاماژه‌ی پێکراوه، وه‌رگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر