تێبینی: به سپاسه‌وه ئه‌م وێنه‌یه له گۆڤاری ژماره 73ی "مهاباد" وه‌رگیراوه که سه‌ر به‌رگی ئه‌و ژماره‌یه‌ی پێ ڕازاوه‌ته‌وه. هێمن به فارسی شه‌رحێکی له سه‌ر وێنه‌که نووسیوه که ده‌کرێ وه‌ک بیره‌وه‌رییه‌ک بۆ دۆستێکی خۆی نووسیبێ : " ئێستا که به‌داخه‌وه مووی سه‌رو ڕووم به‌ره‌و سپی بوون ده‌چن و چرچ و چۆڵێکی زۆر له ڕوخسارم دا په‌یدا بووه هه‌رکاتێک چاو له‌ووێنه‌یه‌ی خۆم ده‌که‌م که یادگاری تافی لاوێنی و ڕۆژگاری کامرانی منه ، هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشم و ئه‌م شێعره له‌بن لێوان ده‌ڵێمه‌وه : پیه‌ر بووم له‌م کۆنه ده‌یره دا ، ئه‌ی لاوه‌تی له کوێی یادت به‌خێر بێ. ئه‌م وێنه‌یه‌م له بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1325 له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵی دا له یه‌کێک له عه‌کاسخانه‌کانی شاری ته‌ورێز کێشاوه ، ئه‌وده‌می هێشتا ژیانی هاوسه‌ریم ده‌ست پێنه‌کردبوو و سه‌ڵت بووم و تاقه یادگاری سه‌رده‌می خۆشبه‌ختی و لاوه‌تی منه - 20/12/1334 محه‌مه‌دئه‌مینی شێخولئیسلامی
مه‌کێشه له خۆڕا ئه‌م نه‌خشه نه‌خش ده‌که‌ی ئه‌ی نه‌قاش
خوێن ده‌گری ئه‌گه‌ر سه‌ر له ئه‌حواڵم ده‌ربهێنی
چ پێویست ده‌کا له دوای من ئه‌م تیمساله
فه‌له‌ک چی له گه‌ڵ خۆم کرد تا بیکا له‌گه‌ڵ تیمسالم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر