ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ی 24 [چوارشه‌مۆ 22ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی/13ی مارسی 1946ی زایینی] ڕێپۆرتاژێکی سه‌باره‌ت به " خطابه و آشعاری که له جێژنی (زێڕۆبه‌گ ) له دی باڵانیش خویندراوه‌ته‌وه له ژیره‌وه بو آگاداری خوینه‌ره خوشه‌ویسته‌کان ده‌نووسری:" له ژماره‌ی 23ی کوردستان دا [ چوارشه‌ممو 15ره‌شه‌مه 1324/6 مارسی 1946 ] رۆژی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌و جێژنه باس کراوه که 26 -11-1324 بووه. ئه‌مه‌ش وته‌ی زێڕۆ به‌گی به‌هادوڕی و بۆ هاسانتر خوێندنه‌وه‌ی بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێک به ڕێنووسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان نووسیوه‌ته‌وه:
" نوتقی زێڕۆی به‌هادوڕی
برایانی عه‌زیز و یۆڵداشانی هه‌م وه‌ته‌ن، ئه‌وه‌ڵه‌ن ئێمه ئه‌و جه‌شنی ئازادی له بۆ عوموومی مله‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجانی و ئازادی خواهان ته‌بریک ئه‌که‌م.دووه‌مین ئه‌ی برایه‌کانی عه‌زیز قسه‌ی بابووباپیرانه که فه‌رموویانه ئه‌ستاندنی ئازادی هاسانه، ئه‌مما ڕاگرتنی زۆر شه‌رته.به‌ڵێ ئێمه که ئه‌هلی کوردستان و ئازه‌ربایجانین فه‌قه‌ت ده‌بێ وه‌ته‌نی خۆمان زۆر چاک ڕابگرین وه له ڕێگای وه‌ته‌نی خۆمان به مردن حازر بین و خوێنی خۆمان له سنووری وڵات مان برێژین وه ئازادی خۆمان نه‌ده‌ینه بێگانان.ئێوه بۆ خۆشوو گوێ‌و لێ بوو که نوتقی ئاغای پیشه‌وه‌ری پێشه‌وای ئازه‌ربایجان له ڕۆژنامه‌ی خۆیان مونته‌شریان کردبوو.ئه‌و نوتقه‌مان له‌وێوه خوێنده‌وه مه‌قسوودیان وایه که مله‌تی ئازه‌ربایجانی عموومی ته‌حتوسیلاح پێکه‌وه ده‌ستی مه‌وافه‌قه‌ت وه مورافه‌قه‌ت بگرن له بۆ خاتری ڕاگرتنی مه‌مله‌که‌تی خۆیان که دووباره نه‌یده‌ینه‌وه ده‌ستی ئیرتیجاعان. ئه‌ی برایه‌کانی عه‌زیز فکر و زکری ئیرتیجاعان وایه که ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ یا سبحه‌ی قوشوونی شووڕه‌وی له وڵاتی ئازه‌ربایجانێ هه‌ڕه‌که‌ت ده‌کا وه ده‌رده‌که‌وێ ده‌ر، وڵاتی ئازه‌ربایجانێ دیسان له‌بۆ مه ده‌بێ، به‌س مادامێکی وایه ده‌بێ ئێمه‌ش حازری جه‌نگی بین، ئه‌و جه‌نگه‌ی نه‌ئاوێینه وڵاتی خۆمان، به‌ڵکوو باوێینه وڵاتی دوژمنی، له‌و خشووسو دا زیره‌کی وه چالاکی پێده‌وێ.وێستاش خواهش ده‌که‌م وه‌رن ئه‌ی جه‌ماعه‌تی حازرین له‌و مه‌یدانه دا پێکه‌وه سێ که‌ڕه‌ت سوێندی بخۆین که دوژمنمان بێ بزانی پاشی ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌چینه بن باری ئیرتیجاعان، سوێندمان به قورئانی موقه‌ده‌س و سوێندمان به ئینجیلی موقه‌ده‌س و سوێندمان به شه‌ڕه‌فی ئاڵای موقه‌ده‌سی که ئه‌ڕۆکه به ده‌ستی خۆمان هه‌ڵدا،ئه‌به‌ده‌ن ته‌سلیم به دوژمن نه‌بین وه وه‌ته‌نی خۆمانیش ته‌سلیم نه‌که‌ین، وه له بۆ که‌وتنی ئاڵای خۆمان هیچ ڕازین نه‌بین ،هه‌ر ئه‌مره‌کی له ته‌ڕه‌فی پێشه‌وای کوردستان جه‌نابی قازی محه‌مه‌د سادر ببێ به ماڵوو به جانوو به ڕوح وه سه‌میمی قه‌لبی ئیتاعه‌تی بکه‌ین.سوێندی دوویه‌م وایه ئێمه ده‌گه‌ڵ برایه‌کانی ئازه‌ربایجانی له غه‌یری ئیتیحادی وه ڕه‌فاقه‌تی چ موخاله‌فه‌تمان له مابه‌ین دا نه‌بێ. سوێندی سه‌یوم وابێ که ئه‌و ده‌وڵه‌تێکی له‌بۆ مه کۆمه‌گی کردووه و ئێمه‌ی له بن چه‌نگاڵی زوڵمی ده‌رهێناوه تاکوو دنیا هه‌یه ئێمه‌ش ده‌گه‌ڵ وان هه‌ینه، هیچ له ژێر فه‌رمانی وان وه‌ده‌ر ناکه‌وین ، فکر و خیاڵمان نابێ که بێ ئه‌مری ده‌گه‌ڵ ئه‌وان بکه‌ین.
هوڕا به سه‌لامه‌تی ژه‌نه‌رالیسموس ستالین
هوڕا به سه‌لامه‌تی ئۆردووی سوور که دنیایان ئازاد کرد
هوڕا به سه‌لامه‌تی جه‌نابی ئاغای قازی محه‌مه‌د پێشه‌وای کوردستان
هوڕا به سه‌لامه‌تی ئازادخواهان "
هێندێک سه‌رچاوه باس له‌وه‌ده‌که‌ن هێرشی "زێڕۆ به‌گ" له وته کورته‌که‌یدا له ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان بۆ سه‌ر " سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی" ڕاسته‌وڕاست به دنه‌ی ڕاوێژکارانی شووڕه‌وی کاروباری کوردان بووه، ئه‌و پێداهه‌ڵگوتنه ئاشکرایه‌ی شووڕه‌وی له لایه‌ن "زێڕۆبه‌گ" ه‌وه له‌و وته‌ی ڕۆژی هه‌ڵکرانی ئاڵا له " بالانێش" پێشکێشی کردووه تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و بۆچوونه داده‌گرێته‌وه که له‌به‌ر ڕکه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌یی له گه‌ڵ ساداتی نه‌هری،بۆچوونی نادۆستانه‌ی شووڕه‌وییه‌کانی له ئاست "سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی" قۆستووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو له ڕۆژێکی مێژووکرد دا بیڵێ گوتوویه.
جێی سه‌رنجه ، واده‌رده‌که‌وێ دواتر پێشه‌وا توانیویه کێشه‌ی نێوان "زێڕۆ به‌گ" و " سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی" به‌لا دا بخا، یان نه‌رمی کاته‌وه، بۆیه هه‌ر دووکیان له‌و ده‌سته‌یه‌ی نوێنه‌رانی کورد دا بوون که سێ مانگ دوای 2ی ڕێبه‌ندان چووه‌ته ته‌ورێز و په‌یمانی " یه‌که‌تی و برایه‌تی" له گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ئیمزا کردووه. بوونی "سه‌ید عه‌بدووڵا ئه‌فه‌ندی" له‌و هه‌یئه‌ته دا ڕاستیه‌کی دیکه‌ش ده‌رده‌خا که ڕاوێژکارانی شووڕه‌وی له به‌ر خۆشه‌ویستی و هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی " سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی" هه‌م له مهاباد و هه‌م له مه‌ڵبه‌ندی دزه و مه‌رگه‌وه‌ڕ نه‌یان توانیوه له سیاسه‌تی کوردی ده‌رهاوێن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر