۱۳۸۶ اسفند ۲۹, چهارشنبه

قه‌دری جه‌میل پاشا له‌ مهاباد 21-28ی خه‌رمانانی 1325/13-21ی سێپتامبری 1946




به‌ پاڵپشتی کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی قه‌ردی جه‌میل پاشا "دۆزی کورد" به‌ ته‌واوی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌ نێوان 21 -28ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی [13-21سێپتامبری 1946ی زایینی] له‌ مهاباد بووه‌. له‌م وێنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دا که‌ یه‌که‌میان به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی "نگاهی به‌ تاریخ مهاباد ، سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی" و ئه‌وی خواره‌وه‌تر به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی " ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی، عه‌لی که‌ریمی" وه‌رگیراوه‌ له‌ ناساندنی که‌سی شه‌شه‌می دانیشتوو دا جیاوازی هه‌یه‌. ڕێزدار سه‌مه‌دی نووسیویه‌ حاجی کاکه‌ ڕه‌حمانی سه‌رگیز و ڕێزدار که‌ریمی نووسیویه‌ [کاک] هه‌مزه‌ی نه‌ڵۆس. یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌م که‌سه‌.ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌بێ ڕۆژی دووه‌می دیداری قه‌دری جه‌میل پاشا له‌ مهاباد واته‌ 22ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی هه‌ڵگیرابێ

هیچ نظری موجود نیست: