تێبینی : ئه‌م دوو وێنانه به سپاسه‌وه له کتێبی "اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش...،گردآوری و ترجمه: محمد رضا سیف قاضی ، نشر آنا چاپ دوم 1380" وه‌رگیراون. محه‌مه‌د ڕه‌زای سه‌یفی قازی له بن وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌تر دا نووسیویه:"قاضی محمد و ژنرال سیف قاضی در حین نواختن مارش جمهوری کردستان در خانقاه شمزینان" و له بن وێنه‌ی خواره‌وه‌تر دا نووسیویه " خانقاه شمزینان - صدیق حیدری،قاضی محمد،سیف قاضی ، به هنگام نواختن مارش جمهوری کردستان"
به پاڵپشتی ژماره‌کانی له‌به‌رده‌ستی کوردستان چ ڕێويوسمێک له " خانه‌قای شه‌مزینان" له‌و سه‌روبه‌ندی دا به‌ڕێوه نه‌چووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خانووه ئێستا خانه‌قای شه‌مزینان بێ. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که چه‌ند که‌سێک به به‌رگی مه‌ڵبه‌ندی باکووری ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان له وێنه‌کان دا ده‌بیندرێن [ که دیاره به دووی یه‌کتر دا هه‌ڵگیراون] ، وێده‌چێ ئه‌و ڕێوڕوسمه یه‌ک له‌و بۆنانه بێ که تێکۆشه‌رانی کورد له شوێنی جیاوازه‌وه به‌شدارییان تێدا کردووه.له وێنه‌کاندا غه‌نی خوسره‌وی [ که‌سی دوومی لای چه‌پی سه‌یفی قازی] و عه‌لی خوسره‌وی که ڕووبه‌ڕووی قازی محه‌مه‌د ڕاوه‌ستاوه ده‌ناسرێنه‌وه. له‌و وێنانه دا سه‌دیقی حه‌یده‌ری نابیندرێ.
ئه‌من به‌رده‌وامم بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆنه و ڕێکه‌وتی هه‌ڵگیرانی ئه‌م دوو وێنه‌یه. تکایه ئێوه‌ش به پێی ده‌ره‌تان حه‌ولی خۆتان بده‌ن.
که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین یش ئه‌و که‌سی که شه‌ده‌ی ڕه‌شی له سه‌ره و له خواره‌وه ده‌ستی ڕاست ڕیزی پشته‌وه چاوی له دووربین کردووه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر