ئه‌م وێنه‌یه له مهاباد له کانگای " پێشمه‌رگه‌خانه"ی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان له مانگی 3ی ساڵی 1325ی هه‌تاوی گیراوه.که‌سی پێشه‌وه : سه‌رپۆلی 2 محه‌مه‌دی نانه‌وازده، فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی دێمۆکڕاتی کوردستان و دواتر موعاونی سیاسی وه‌زاڕه‌تی هێزی کوردستان. ڕیزی دوویه‌م له ڕاستهوهبۆچهپ : 1. سه‌رپۆلی 2 ئیبڕاهیم سه‌لاح، فه‌رمانده‌ی پۆلی 3ی هێزی ناوه‌ندی ، دواتر سه‌رۆکی ستادی هێزی مه‌رکه‌زی دێمۆکڕاتی کوردستان سه‌رۆکی دیوانی حه‌ڕبی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان ، 2. سه‌ربه‌رز [کاپیتان] عه‌زیزی سه‌دیقی ، بازره‌سی وه‌زاڕه‌تی هێزی کوردستان له سه‌را، 3. ناودار محه‌مه‌دی تۆکمه‌چی، 4. ناودار حوسێنی خه‌فافی. ڕیزی سێیه‌م له ڕاسته‌وه 1. نه‌ناسراو. 2. ساڵحی قزڵباش ،6. محه‌مه‌دی موبه‌له‌غی مودیری مه‌کته‌بی کرمانجی ، 10. یۆسفی شافیعی
" کوردستان ژماره 15 ، شه‌مۆ 27ی ڕێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی/ 16ی فێورییه‌ی 1946
جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی سه‌رۆک جمهووری به‌رزی کوردستان له پێشمه‌رگه‌خانه‌ی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان
شه‌وی 4 – 11 – 1324 شه‌وێکی سه‌راسه‌ر خۆشبه‌ختی بۆ ته‌واوی ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌کانی هێزی مه‌رکه‌زی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو،چون له‌و شه‌وه دا پێشمه‌رگه‌خانه غه‌رقی نووری شادی بوو.ته‌واوی وهتاغهکان به جورێکی موجه‌له‌ل ڕازابوونه‌وه.20 نه‌فه‌ر کێشکچی ته‌شریفاتی که هه‌موو ئه‌فسه‌ر بوون له پێش ده‌رکی پێشمه‌رگه‌خانه بۆ ته‌شریف هێنانی حه‌زره‌تی سه‌رۆکی جمهوور دامه‌زرابوون، هه‌موو جووره شیرینی و شه‌ربه‌ت بۆ په‌زیرایی مێهمانانی خۆشه‌ویست له سه‌ر میز داندرابوو، ده‌سته‌ی مووزیک له حاڵی تهڕهنوم دابوو، ده‌هۆڵ و زوڕنا له پێش ده‌رکی پێشمه‌رگه‌خانه‌ی لێده‌درا و هه‌زاران برای به ئێحساسات له پێش ده‌رکێ له شادی و هه‌ڵپه‌ڕین دابوون، به پێی کارتی ڕه‌سمی که بۆ مێهمانان ناردرابوو، مێهمانانی خۆشه‌ویست ده‌سته ده‌سته ده‌هاتن و 6 وه‌تاغی تایبه‌تی پڕ له مێهمان بوون، له‌و ئانه دا ئۆتۆمۆبیلی حه‌زره‌تی سه‌رۆکی جمهوور دیاری دا وله‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان فه‌رمانی ئیحتیڕام درا، مووزیک و کێشکی ته‌شریفاتی ئیحتڕامیان به‌جێ هێنا.حه‌زره‌تی سه‌رۆکی جمهووری نیسبه‌ت به کێشکی ته‌شریفاتی ئیبرازی مه‌ڕحه‌مه‌تی فه‌رموو له پاشان له نێوان چه‌پڵه‌ڕێزان و هوڕا دا له وه‌تاغی تایبه‌تی نزوولی ئیجلالی فه‌رموو ، هوڕا و چوپڵهڕێزان ساتێک ئیدامه‌ی هه‌بوو پاشان له لایه‌ن محه‌مه‌دی نانه‌وازاده فه‌رمانده‌ی هێزی مه‌رکه‌زی دێمۆکڕاتی کوردستان له عومووم مه‌ڕاسیمی به‌خێر هاتن به عه‌مه‌ل هات، به پێی به‌رنامه له پاش وه‌رگرتنی ئیجازه وتاری ژێره‌وه‌ی به عه‌رزی میوانه‌کان گه‌یاند:
مێهمانانی خۆشه‌ویست زۆر سه‌ربه‌رزم که ئێوه له‌و جێژنه سه‌راسه‌ر سه‌عاده‌ته شیرکهتوو کردووه و ئهفسهرانوو به هاتنی خۆتان سه‌ربه‌رز فه‌رمووه و زیمنه‌ن به عه‌رز ده‌گه‌یێنم که له ده‌وره‌ی ژیانی خۆمدا دوو ئیفتیخاری زۆر گه‌وره‌م نه‌سیب بووه که باوه‌ڕ ناکه‌م هه‌تا ئه‌وڕۆ نه‌سیبی هیچ کوردێک بووبێ .ئیفتیخاری هه‌وه‌ڵم ئه‌وه‌یه که هه‌وه‌ڵین جه‌له‌سه‌ی کۆمه‌ڵه (حزب) له ماڵه من دامه‌زرا و ئه‌من به عوزوی شه‌شه‌می هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی ناساندرام.زه‌حمه‌تێکی له‌و ڕێگایه دا کێشاومه لازم نازانم به عه‌رز بگه‌یێنم. ئیفتیخاری دووه‌می من که له ته‌ئریخی ژیانم دا زۆر موئهسیره ئه‌وه‌یه که بۆ ناساندنی حه‌زره‌تی سه‌رۆکی جمهووری کوردستان له ڕۆژی ته‌ئریخی ئیعلامی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕۆژی 2 – 11 – 1324 سیمهتی فه‌رمانده‌ی گاردی ئیحتیڕامم هه‌بوو. ئومێدم له خودای لایه‌زال ئه‌وه‌یه که ئیفتیخاری سێیه‌می من ئه‌وه بێ که له ڕێگای نیشتمانی خۆشه‌ویست و سه‌رۆکی جمهووری کوردستان مووه‌فه‌ق به خوێن ڕشتنی خۆم بم. له ئاخر دا به دڵێکی پاک و ئیمانێکی قایم به میلله‌تی خۆم ده‌ڵێم به سه‌لامه‌تی حه‌زره‌تی سه‌رۆکی موعه‌زه‌می کوردستان هوڕا ........"
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی ویلیا‌م ئیگلتن ی کوڕ " کۆماری کوردی ساڵی 1946 " وه‌رگیراوه.تکایه یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دیکه‌ی له وێنه‌که‌دان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر