وێنه‌ی ژه‌نه‌ڕال مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی دێمۆکراتی کوردستان له گه‌ڵ کاپیتان سه‌لاحه‌دین کازمۆف ڕاوێژکاری عه‌سکه‌ری کۆماری کوردستان.
ویلیا‌م ئیگلتنی کوڕ له کتێبه‌که‌ی دا ' کۆماری کورد له ساڵی 1946 ' له مهر سه‌لاحه‌دین کازمۆف ده‌نووسێ: " له مهاباد خۆیدا ئه‌و ڕووسه‌ی که شوێنێکی قووڵی له دوای خۆی به‌جێ هێشت کاپیتان سه‌لاحه‌دین کازمۆف بوو، که به ' کاکاغا' بانگیان ده‌کرد. ئه‌و له مانگی مارسی 1946 وه‌کوو ڕاوێژکارێکی عه‌سکه‌ری ناردرا بۆ مهاباد. له‌وێ ئه‌و به ئه‌فسه‌ڕێکی ژیر و کارامه نێوبانگی ڕۆیشتبوو. پیاوێکی کراوه بوو وئه‌گه‌رچی زۆریش تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی شاره‌که نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئازه‌ربایجانی خۆی ده‌رفه‌تی زانینی
زمانێکی پێدابوو، واته ترکی که که‌م تا زۆر هه‌موو که‌س له مهاباد تێیده‌گه‌یشت".
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له‌کۆماری کوردستاندا کازمۆف پله‌ی پۆدپۆلکۆڤۆنیک (سه‌رپۆلی 2 ) ی درایه. باسی ئه‌وه‌ش هه‌یه سه‌لاحه‌دین کازمۆف 'کاکاغا' له کورده‌کانی شووره‌وی بووبێ. کازمۆف تا کۆتایی ساڵانی 1970 کان زیندوو بوو و له ڕووداوێک دا له باکۆ کووژرا. به پێی سه‌رچاوه‌ی ئینترنێتی سه‌لاحه‌دین کازمۆف به‌ر له هه‌ڵوه‌شانی شووره‌وی پله‌ی قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی دراوه‌تێ.
وێنه‌که ده‌بێ له مانگی مارسی 1946 واته خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1325ی هه‌تاوی و دوای ڕاگه‌یاندنی کۆمار ههڵگێرابێ.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له کتێبی" اسرار محاکمه قاضی محمد و یارانش،
چاپ دوم، گردآوری و ترجمه محمد رضا سیف قاضی، نشر آنا، تهران 1380 " وه‌رگیراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر