۱۳۸۷ فروردین ۳, شنبه

ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زێری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان له‌ شاری کیسلۆڤۆدسک لە باکووری قەفقاز



ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له‌ شاری ئاوی مەعدەنی کیسلۆڤۆدسک،ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ دوایین سه‌فه‌ری سه‌یفی قازی بۆ شووڕەوی هه‌ڵگیراوه‌. به‌ پێی نووسینی ئیگلتن دوایین سه‌فه‌ری سه‌یفی قازی بۆ باکۆ له‌ مانگی نۆڤامبری ساڵی 1946 دا بووه‌. نەمر ڕيحمان حەلەوی لە بیرەوەرییەکانی دا باسی هاتنی سەیفی قازی بۆ باکۆ و لەوێوە چوونی بۆ شاری کیسلۆڤدسک دەکا کە بە پێئ ئامۆژگاری دوکتوران بۆ کەلک وەرگرتن لە ئاوی مەعدەنی چووەتە وێندەرێ. لە سەر وێنەکە بە ڕووسی نووسراوە کیسلۆڤدسک  30 / 9 - 1946
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌له‌ گۆڤاری مهاباد ژماره‌ی 58 ،به‌فرانباری 1384 وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ مه‌ڕ وێنه‌که‌ نووسراوه‌ "حه‌مه‌ حوسێن خان سه‌یفی قازی ، حه‌مه‌دی مه‌ولوودی له‌ ئاخرین سه‌فه‌ری باکۆ دا" ڕاست نییه‌، چونکوو حه‌مه‌دی مه‌ولوودی ئه‌و ده‌می له‌ شووڕەوی نه‌بووه‌ و زۆر دوای هه‌ڵوه‌شانی کۆمار چووته‌ باکۆ .

هیچ نظری موجود نیست: