سه‌یفه‌خانی میرموکری (سه‌یفه خانی مه‌جیدخانی قه‌ره‌وێران) یه‌ک له خوێندکاره کورده‌کان له مه‌دره‌سه‌ی نێزامی ته‌ورێز
کۆماری کوردستان جگه له ناردنی ژماره‌یه‌ک له جه‌وانان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌ی نیزامی له ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی، ژماره‌یه‌ک خوێندکاریشی بۆ په‌روه‌رده نارده ته‌ورێز پێته‌خی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان. له‌و سه‌رچاوه نووسراونه‌یدا سه‌باره‌ت به مێژووی کۆمار به‌ده‌سته‌وه‌ن که‌م باسی ئه‌و خوێندکارانه کراوه. سه‌یفه خانی میرموکری، سوله‌یمانی موعینی له‌و که‌سانه بوون که له سه‌رده‌می کۆمار دا له لایه‌ن کۆماری کوردستانه‌وه ناردراونه ته‌ورێز. به‌ڕێز مه‌نافی که‌ریمی وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کۆماری کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ گۆڤاری ڕوانگه [ ژماره‌ی 15 ، ژووییه‌ی 2003] ده‌ڵێ: ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی بۆ خوێندن ناردرانه ته‌ورێز 40 که‌س بوون .
تێبینی : سپاس بۆ ئه‌و خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ی بۆ ناردووین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر