۱۳۸۶ اسفند ۱۸, شنبه

وێنه‌ی هێندێک له‌ مامۆستایان و هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی کۆماری کوردستان



هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی کۆماری کوردستان

له‌م وێنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئامۆژگاران و مامۆستایانی کورد له‌ حه‌وشه‌ی وه‌زاڕه‌تی فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان ده‌بینین. ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌کرێ له‌ کۆتاییه‌کانی مانگی جۆزه‌ردانی 1325 [ ژووه‌نی 1946 ] دا هه‌ڵگیرابێ. بۆ ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌ستین به ئاگادارییه‌ک که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ کوردستان [ ژماره‌ 57، چوارشه‌مۆ 22ی جۆزه‌ردانی 1325/13ی ژووه‌نی 1946]دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌: " ئاغای ئیبڕاهیمی نادری که‌ یه‌کێ له‌ ئازادیخواهانی به‌ تینی کورده‌ واردی مهاباد بووه‌. ڕۆژئاوای 20/3/ 1325 له‌ ڕادیۆی کۆردستان نوتقێکی به‌ تینی خوێنده‌وه‌." به‌وه‌ ڕا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م وێنه‌یه‌ دوای ده‌ست به‌کاربوونی ئیبڕاهیمی نادری وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ هه‌ڵگیراوه‌.
له‌ سه‌ر ده‌رگه‌ی خانوه‌که‌، ئاڵای کوردستان و پۆرتره‌ی پێشه‌وا هه‌ڵئاواسراوه‌. به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رهه‌مان شێوه‌ پۆرتره‌ی پێشه‌وا له‌ وێنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، مامۆستا وشاگردانی مه‌دره‌سه‌ی نه‌غده‌ش دا هه‌یه‌ [ پێشتر لێره‌ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌]، ده‌کرێ وای دابنێین ‌ له‌ سه‌رده‌می کۆمار ،له‌ مه‌دره‌سه‌ و ده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌کاندا ئه‌و شێوه‌ پۆرتره‌یه‌ی پێشه‌وا هه‌ڵئاواسراوه‌.
لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ زمانی فارسی " تاریخچه‌ء مهاباد،چاپ اول،چاپخانه‌ حیدری ، بهار 1363[ هه‌تاوی]" ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ ونێوی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ وێنه‌که‌دان دیاریی کردووه‌. زانیارییه‌کانی به‌ڕێزیان به‌ دانانی ژماره‌ ڕاده‌گوێزینه‌ ئێره‌.

"هاوینی ساڵی 1325ی هه‌تاوی – خوێندنگه‌ی په‌هله‌وی پێشوو ( ماڵی ئێستای ئاغای قادری حه‌میدی _ کتێبفرۆش). له‌ سه‌ر به‌شی سپی ئاڵاکه‌ به‌ کوردی نووسراوه‌: (ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌ریشی بیری کوردستان ). به‌ سپاس له‌ مامۆستای خانه‌نشین و به‌ڕێز ئاغای مارفی فتووحی که‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌ به‌ر ده‌ست نام.
ریزی پێشه‌وه‌ له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست: یایه‌کان،1. سه‌میعی،2.خه‌جیجی بابه‌ سووری،3 .زارای مه‌نگوڕی،4.فه‌ریده‌ی زه‌ندی.پیاوه‌کان،5.مه‌لا عه‌بدوڵای فازلی ،6. ئیبڕاهیمی نادری [سه‌رۆکی ئه‌و کاتی فه‌رهه‌نگ], عه‌لی مه‌حموودی.یایه‌کان،8.ماوزه‌ر بله‌زاده‌،9. سه‌لته‌نه‌تی داودزاده‌ [ که‌ هه‌ر دووکیان مووسایی بوون]،10.وه‌جیهه‌ی شوجاعی،11.ڕه‌عنای داودی

ڕیزی دوویه‌م له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست : 1.محه‌مه‌دی حه‌بیبی،2. سه‌میعی ، 3. نه‌ناسراو، 4.مسگه‌ری.5.محه‌مه‌د تۆفیق وردی.
6. عوسمان ؟ (کوردی عێراق)،7. عوسمان دانیش، 8. نه‌ناسراو، 9. عه‌بدوڵای سه‌لاح زاده‌، 10. عه‌لی گوڵجه‌بینی، 11محه‌مه‌دی سیگاری 12. فه‌ریقی، 13.عوبه‌یدی موبه‌لیغی، 14. نه‌ناسراو ، 15. مارفی فتووحی

ڕیزی سێیه‌م له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست:1. نه‌ناسراو، 2. حوسێنی فتووحی،3.فه‌هیمی، 4.قاسمی حیجازی، 5.کوردێکی خه‌ڵکی سۆڤییه‌ت، 6. غالیبی ده‌باغی، 7. مه‌حموودی خادیمی،8. محه‌مه‌دی سیدقی، 9. سه‌عیدی که‌ریمی، 10.مه‌لا ڕه‌حیم، 11. سه‌یفوڵای نانه‌وازاده‌.

رێزی دواوه‌ له‌ چه‌په‌وه‌:1. حه‌سه‌نی کاکاغازاده‌، 2. سه‌ید محێیدینی نیزامی،3. محه‌مه‌دئه‌مینی دانیش په‌ژوو، 4. عه‌لی سه‌رهه‌نگی

تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه ‌مین: " حکومه‌تی کوردستان، کورد له‌ گه‌مه‌ی سۆڤێتی دا" چاپی یه‌که‌م، ساڵی 1993 وه‌رگیراوه‌. له‌ گه‌ڵ ڕێز و پێزانین بۆ سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، له‌ ده‌قه‌که‌ی وییدا ڕیزی نێوه‌کان بڕێک تاق و جووت ببوون. تکایه‌ بۆ ساخکردنه‌وی ناوه‌کان ئێوه‌ش ده‌ حه‌ول دابن.
بەسپاسەوە ئەو نوسخە ڕوونترەی ئەم وێنەیە لە فەیس بووکی فەرەیدوون حەکیم زادە وەرگیراوە کە ئەویش لە ئارشیڤی سەید عوبەیدیلای ئەیووبیان ی وەرگرتووە.

هیچ نظری موجود نیست: