۱۳۸۷ فروردین ۱, پنجشنبه

سه‌ردانی قه‌دری جه‌میل پاشا له‌ مهاباد [وێنه‌ی 2 ]



قه‌دری جه‌میل پاشا له‌ نێوان 21 - 28 ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی/ 13 تا 21 ی سێپتامبری 1946ی هه‌تاوی سه‌ری له‌ مهاباد داوه‌، له‌و وێنه‌یه‌ دا له‌ گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هێندێک له‌ سه‌رکرده‌ و فه‌رمانده‌کانی هێزی بارزانییان ده‌یبینین.
له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ : 1. نه‌ناسراو. 2. مایۆر خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم،3. قه‌دری جه‌میل پاشا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردی‌ سوورییه‌ 4.ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزی بارزانییان5. سه‌رپۆلی 2 [پۆدپۆڵکۆڤنیک] عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز،6. ئه‌نوه‌ر دڵسۆز .نووسه‌رو به‌رپرسی گومرک و دابه‌شکردنی خۆراک له‌ نه‌غه‌ده‌‌، 7. سه‌رپۆلی 2 [ پۆدپۆڵکۆڤنیک ] میرحاج ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی لکی 2ی هێزی بارزانیان،8. نه‌ ناسراو.
دانیشتووکان له‌ ڕاسته‌وه‌: وه‌هاب ئاغای محه‌مه‌د عه‌لی ئاغای جوندیانی موعاوینی لکی 4ی هێزی بارزانیان، 9. نه‌ناسراو

تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی ویلیام ئیگلتن ی کوڕ " کۆماری کوردساڵی 1946، چاپی ئاکسفۆرد یونیڤێرسیتی پرێس، ساڵی 1963" وه‌رگیراوه‌

هیچ نظری موجود نیست: