ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێ ڕۆژی دووشه‌مۆ 16ی سێپتامبری 1946 کاتی دیداری دووه‌می پێشه‌وا و ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت هه‌ڵگیرابێ.
له ڕاسته‌وه بۆ چپ : 1. نه‌ناسراو،2. ئه‌حمه‌دی ئیلاهی [مام ئه‌حمه‌دی حاجی ئه‌ڵای] له ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،3.دڵشادی ڕه‌سووڵی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزب و دواتر موعاونی کولی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ. 4. مه‌نافی که‌رێمی له ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، 5. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،6. سه‌دیقی حه‌یده‌ری له ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،7، غه‌نی خوسره‌وی ره‌ئێسی شارداری مهاباد،8. خه‌لێلی خوسره‌وی ڕه‌ئیسی ئیداره‌ی کاری کوردستان و له ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان 9 .عه‌لی خوسره‌وی یه‌ک له کادره هه‌ره هه‌ڵسووڕاوه‌کانی کۆماری کوردستان ،10.مایۆر جه‌عفه‌ری که‌ریمی موعاونی وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان،.
تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له تێزی :" لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری مهاباد و کۆماری دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان؛ هاوکاری گرژ و شوێنی له سه‌ر کۆماری مهابادی 1946، ڕیچارد ئه‌ی مۆبلی، واشنگتن دی سی، مه‌ی 1979 " وه‌رگیراوه. نووسه‌ر سپاسی ئارچیباڵد ڕوزڤێڵتی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وێنه و چه‌ند وێنه‌ی دیکه‌ی له به‌ر ده‌ست ناوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر