۱۳۸۶ اسفند ۲۱, سه‌شنبه

وه‌زیری هێزی دێمۆكڕاتی کوردستان محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی و فه‌رمانده‌ی لکی بارزانی له‌ ئاڵتوونی ژووروو سه‌رپۆلی 2 میرحاج ئه‌حمه‌د له‌ جه‌بهه‌




ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ 15 یان 16ی پووشپه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی له‌ کاتی سه‌رلێدانی وه‌زیری هێز له‌ جه‌بهه‌ی سه‌قز هه‌ڵگیراوه‌. ئه‌و که‌سه‌ی جیپه‌که‌ لێده‌خورێ ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر حه‌مه‌حوسێنی سه‌یفی قازی،ئه‌وه‌ی ده‌ناو جیپه‌که‌ دا به‌ ده‌ست ئاماژه‌ ده‌کا،سه‌رلک ( مایۆر) محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌ جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی له‌ پشت جیبه‌که‌ دانیشتووه‌ سه‌رپۆلی 2 میرحاج ئه‌حمه‌ده‌.
ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ جلکی مه‌ده‌نییه‌وه‌ پاڵی به‌ ئۆتۆمۆبیلی دوویه‌مه‌وه‌ داوه‌: هاشمی ماملێ یه‌.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی پشتی له‌ ئوتۆمبیلی دوویه‌مه‌ و تفه‌نگی ده‌ شانی دایه‌ کوێخاحمه‌دی سه‌راو، پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی سه‌یفی قازی یه‌.

تێبینی : ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی ویلیام ئیگلتن ی کوڕ " کۆماری کوردی ساڵی 1946 " وه‌رگیراوه‌.

هیچ نظری موجود نیست: