حامیدی مازووچی ڕهئیسی دێژبانی ناوهندی مهاباد
سهید محهمهدی حهمیدی "مودیر و سهردهبیری روژنامه و گوواری کوردستان"[کوردستان، ژماره 69، یهک شهممو 30 پوشپهر 1325 = 21ی ژووییهی 1946ی زایینی] ئاوا باسی ئهو رووداوه دهکا: " سهرپولی دو محمدی نانهوازاده شهیدی ریگای نیشتمان ... چلونهتی شههید بوونی مرحومی نانهوازاده له حدودی مانگیک دابوو له لاین وزارهتی هیزی کوردستانهوه کاری درابویه که له سقز بمینیتهوه که له حمل و نقلی خواردهمهنیدا بو ئهو سهربازانهی که له بانه و سهردهشت دادهنیشن له لایهن هیزی کوردستانهوه محاصره کراوون و نهیان دههیشت له لشکری سقزهوه خواردهمهنیان پی بگا چاوهدیری بکا.روژی دووشهممو 25.04.24 به آغای حامیدی مازووچی رئیسی دژبانی ناوهندی مهاباد که ئهویش له سقز دهبی دهستور دهدا که دهگهل ژماریک ماشین که ههلگری خواردهمهنی بو سهربازان بوون بو بانه و سهردهشت بچیت و ههر ئهو روژه بو خوشی به فروکه بو ئهو مهلبهندانه دهروا و ئهو شهوه دهچیته سهردهشت و بهیانی روژی 3 شهممو 25.04.25 دهگهریتهوه بانه و فروکه لهویی دهنیشی و لهویی دیسان آغای مازووچی دهبینی و دهستوری دهداتی که ماشینه خواردهمهنیهکان بگهینیته سردهشت و زور دهست و دهمی یهک دیکه ماچ دهکهن وهکی ده دلی هاویژرابی که چهند دهمیکی دیکه ژیانی پرر افتخاری دوائی دیت خودا حافظ یهکی گهرم له آغای حامدی مازوچی دهکا و ساتی 21 به فروکه بو لای سقز ههلدهفری داخی گرانم پاش چهند دهمیک فروکه که له نزیک کهلی خان له شیویک دا له نزیک دی ی سونج که له دیهاتی بانهیه فرروکه که چهند سهرمهقولات دهدا و آوری تی بهر دهبی فرروکهچیهکه به چهتری نهجات خوی بهردهداتهوه و چونکو چهترهکهی نیوه آواله بووه سهری شکاوه و سهدی نهوهد له مهرگ نزیکه بهلام نانهوازاده ماوهی نهبو به چهتر خوی نهجا ت دا و دهگهل فرروکهکه بهربوتهوه و ههر دووک پیکهوه سووتاوون له دوای چهند دهمیک قضیه به آغای حامدی مازوچی خهبهر دهدری ئهویش دیته جیگای بهسهرهات و ئهو سهرکردهیه که سهعاتیک لهوهی پیش دهست و دهمی یهکتریان ماچ دهکرد دهبینی که آوری نیشتمان پهرستی له دلیهوه بلیسهی سهندوهوه خوی و فرروکهکهی سوتاندوه خیرا به داره مهیت لهشی ئهو شههیده ههلدهگرن و دهی بهنه شاری بانه لهوی دهی شون و له کفنیهوه دهپیچن و ده صندوقی دهنین و دهی هینن بو سقز و لهویش را به ماشینیکی عدهی سقز به مشایعتی یهک نهفهر سهروان و دو نفر گروهبان به میاندواو دا بو مهابادی بهرری دهکهن جنازه سهعاتی 7ی نیوهرو روژی 25.04.26 له کاتیکدا له حدودی دههزار کهس له طبقاتی جوی جوی به پیشوازهوه چووبوون و به تایبهتی وزیری هیز و ژماریکی زور له خهلکی شاری و سرکردان چهند کیلومتر به ماشین چووبوونه پیشواز گهیشته مهاباد و به احتراماتی نظامی به خیابانی قاضی و وفائیدا حرکتی پیدرا و له قبرستانی مهلاجامی به خاک ئهسپیردرا..."
تێبینی: ئهم وێنهیه به سپاسهوه له ماڵپهڕیwww.shehid.com وهرگیراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر