ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت له کتێبه‌که‌یدا " سوێی فێر بوون ، بیره‌وه‌ری سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌واڵگری" باسی سه‌فه‌ری دووه‌می خۆی بۆ کوردستان ده‌کا. ده‌ڵێ له‌و سه‌فه‌ره‌دا سه‌رکرده [ئه‌فسه‌ر ] یه‌کی هاوکاری له گه‌ڵی بووه، به‌ڵام نێوی ناهێنێ و ته‌نێ باس له‌وه ده‌کا کابرا ئالکۆڵیست بووه. له‌تارانه‌وه به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌چن، له ته‌ورێزه‌وه به‌ره‌و شاپوور [ سه‌ڵماس ]و ورمێ، له ورمێ وه بۆ نه‌غه‌ده و شنۆ و له‌وێوه بۆ مهاباد.
ئارچیباڵد ڕوزڤێلت ده‌ڵی جۆمعه 13ی سێپتامبری 1946 له دێی زینده‌شت چاوی به ژه‌نه‌ڕاڵ مایۆر ئه‌مه‌رخانی شه‌ریفی که‌وتووه. ئه‌وه له کاتێکدا بووه که ئیدی ئه‌مه‌ر خان له ده‌سته‌ڵاتی مهاباد دوورکه‌وتووه‌ته‌وه. ئارچیباڵد ڕۆزڤێڵت له‌گه‌ڵ هاوکاره سه‌رکرده‌که‌ی شه‌وێ له ورمێ ماونه‌ته‌وه و ڕۆژی شه‌مۆ 14ی سێپتا‌مبر درێژه‌یان به سه‌فه‌ره‌که‌یان داوه. له‌ورمێ وه چوون بۆ نه‌غه‌ده و شنۆ. ڕۆزڤێڵت له شنۆ چاوی به مووساخانی زه‌رزا که‌وتووه، دوایه له نه‌غه‌ده له ماڵی سه‌ید ئه‌حمه‌دی سه‌ید ته‌ها که سه‌رکرده‌یه‌کی کۆماری کوردستان و به‌رپرسی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده بووه نانی نێوڕۆیان خواردووه و ئه‌و ڕۆژه دره‌نگان گه‌یوه‌ته مهاباد. له‌وێ شه‌وێ چاویان به سه‌دیقی حه‌یده‌ری و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی کۆمار که‌وتووه و ئاگادار کراون بۆ ڕۆژی دواتر واته یه‌کشه‌مۆ 15ی سێپتا‌مبر قازی محه‌مه‌د ده‌یانبینێ. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه له گه‌ڵ پێشه‌وا دواون.ڕوزڤێڵت ده‌ڵێ دوای چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ قازی، چوونه‌ته نێو شاری و پێیدا گه‌ڕاون. سه‌رله به‌یانی دووشه‌مۆ 16ی سێپتا‌مبر سه‌ریان له ئیداره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان و چاپخانه‌ی کوردستان داوه، و دواتر دیسان له گه‌ڵ پێشه‌وا دانیشتوون و وه‌ک باس ده‌کا له‌ودیداره دا زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی کولتووری دواون. بۆ نانی نیوه‌ڕۆ میوانی پێشه‌وا بوون و له ده‌ورو به‌ری سه‌عات 3:30 مهابادیان به جێ هێشتووه و به‌ره‌و بۆکان چوون وشهوێ گه‌یشتوونه‌ته سه‌قز و له‌وێ میوانی سه‌رله‌شکر هومایوونی بوون.
زیاتر له دوومانگ دوای سه‌ردان وگه‌ڕانه‌وه‌ی له مهاباد، ئارچیباڵد ڕوزڤێڵت ده‌ڵێ له 29ی دیسامبری [1946] له تاران چاوی به قاسمی سه‌دری قازی که‌وتووه و سه‌ری ساڵی نوێ، واته 30ی دیسامبری 1946 له گه‌ڵ کۆلۆنێل سێکستۆن چوون بۆ دیداری مه‌لا مسته‌فا، عه‌زت عه‌بدولعه‌زیز و میرحاج ئه‌حمه‌د له ماڵی سه‌رهه‌نگ غه‌ففاری له تاران.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر