۱۳۸۶ اسفند ۲۵, شنبه

پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ چیانه‌



ئه‌م وێنه‌یه‌ یه‌که‌مجار له‌ کتێبی ویلیام ئیگلتن " کۆماری کورد له‌ ساڵی 1946" بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ بن وێنه‌که‌ی نووسیوه‌ دێی چیانه‌ له‌ نزیک نه‌غه‌ده‌،به‌هاری ساڵی 1946.به‌ڵام، له‌و ژمارانه‌ی کوردستان دا که‌ له‌ به‌ر ده‌ست دان، هیچ باسی سه‌ردانی قازی محه‌مه‌د له‌ نه‌غه‌ده‌ نه‌کراوه‌، بڵێی ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ کاتی سه‌فه‌ری پێشه‌وا بۆ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می گه‌لاوێژی ساڵی 1325ی هه‌تاویدا هه‌ڵنه‌گیرابێ ؟
له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆچه‌پ: 1. غوڵام ڕه‌زا خانی قه‌ره‌په‌پاغ، 2. مایۆر خه‌یروڵا عه‌بدولکه‌ریم،3.دڵشادی ڕه‌سووڵی له‌ ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له‌ به‌رگی عه‌سکه‌ری دا،4.سه‌عیدی هومایوون ئاجودان و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری پێشه‌وا،5. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، 6. سه‌ید ئه‌حمه‌دی سه‌ید ته‌ها له‌ به‌رپرسانی حکوومه‌تی کوردستان له‌ نه‌غه‌ده‌،7. پۆدپاڵکۆڤنیک سه‌لاحه‌دین کازمۆف [کاکاغا] ڕاوێژکاری عه‌سکه‌ری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان، 8. عه‌بدولره‌حیمی جه‌وانمه‌ردی قازی، ئاجودان و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری پێشه‌وا،9. کاک جانگیری ئه‌میری [جانگیرخانی ده‌وه‌شاری] 10. نادیار، 11. میرزاوه‌هابی قازی ، ڕه‌ئیسی باربه‌ری حکوومه‌تی کوردستان .
تێبینی : وه‌ک باس کرا ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ سپاسه‌وه‌ له‌ کتێبی ئیگلتن وه‌رگیراوه‌. ئه‌و نێوی هه‌موو که‌سه‌کانی نێو وێنه‌که‌ی نه‌نووسیوه‌. تکایه‌ ئه‌گه‌ر ئاگادارییه‌کی دیکه‌تان سه‌باره‌ت به‌م وێنه‌یه‌ ده‌ست ده‌که‌وێ ئاگادارمان که‌ن.

هیچ نظری موجود نیست: