له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ : شۆفیری کاپیتان نهماز عه‌لییێڤ، مه‌جید خانی میر موکری حاکمی میاندواو، موعاونی عه‌لییێڤ، کاپیتان نهماز عه‌لییێڤ ئه‌فسه‌ری پێوه‌ندی شووره‌وییه‌کان له میاندواو له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا. ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێ له به‌رایی ساڵی 1321ی هه‌تاوی، 1942ی زایینی هه‌ڵگیرابێ. قهرهوێران دێیه‌ک بووه له په‌نا میاندواو که فابریکی قه‌ندی لێ هه‌ڵکه‌وتووه و ئێستا له گه‌ڵ شاره‌که تێکه‌ڵ بووه‌ته‌وه
مه‌جید خانی میرموکری
مه‌جید خانی میرموکری یه‌ک له‌و پیاوماقووڵه کوردانه بوو که له سه‌رماوه‌زی ساڵی 1320ی هه‌تاوی [نۆوامبری1941] له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وییه‌وه بانک هێشتن کران بۆ باکۆ.باوکی مه‌جید خان حه‌سه‌ن ئاغای میرموکری له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م،له‌کاتێکدا که له‌شکری عوسمانی و هێزی ڕووسییه‌ی تێزاری موکریانیان کردبووه مه‌کۆی شه‌ڕ و پێکدادان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یان ده ئاگری شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی خۆیان دا ده‌سووتاند به ده‌سکیسی که‌سێک به ناوی بله سه‌مسام و به فه‌رمانی شوجاعودهله حاکمی ئێرانی ده‌ستنێژی ڕووسیه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆرخه‌ڵکی دیکه له شوێنێک به نێوی عه‌باس ئاباد له نزیک مهلیککهندی قه‌تڵی عام کران.له دوای خه‌رمانانی 1320 و لاچوونی ڕه‌زا شا له سه‌ر ته‌ختی شایه‌تی مه‌جید خان بوو به حاکمی میاندواو و له خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1321ی هه‌تاوی ئه‌و و چه‌ند که‌سێکی دیکه [ له‌وانه محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی ] له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌منییه‌ی ئازه‌ربایجان، له کاتێکدا که هیچ نیشانه‌یه‌ک له هێزی نێوه‌ندی له موکریان و به‌شێک له ئازه‌ربایجان نه‌مابوو، به ناچاری ده‌سته‌ڵاتی پاراستنی هێمنی میاندواو تا ساین قه‌ڵایان پێ ئهسپاردرا.
مه‌جید خان و فه‌تاح خانی برای پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکیان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قازی هه‌بوو. مه‌جید خان وه‌ک کوڕی سه‌یفولقوزات وابوو و دۆستێکی نزیکی حه‌مه‌حوسێنی سه‌یفی قازی بوو. تووران خانم کچی سه‌یفولقوزات هاوسه‌ری فه‌تاح خان بوو.
له هاوینی ساڵی 1321ی هه‌تاوی دا له میاندواو تراژێدییه‌کی زۆر گه‌وره قه‌وما، شه‌ڕی ده‌سته‌ڵات بووه هۆی ئه‌وه‌ی برایمه سووری شێخ ئاغایی و فه‌تاح خانی میر موکری که دۆستی زۆر نزیکی یه‌کتری بوون ته‌قه له یه‌ک بکه‌ن و یه‌کدی بکوژن. ئێستاش ئازایه‌تی فه‌تاح خان له شه‌ڕی خۆپاراستن دا له بیره‌وه‌ری خه‌ڵکی موکریان دا ماوه‌ته‌وه. کۆنه ساڵان ده‌گێڕنه‌وه کاتێک بێ هیچ ئاگاداری پێشوو فه‌تاح خان هه‌ستی کرد برایمه سوور سێرهی لێگرتووه و خه‌ریکه ته‌قه‌ی لێ‌بکا، چه‌ندین جار به سه‌ری دا گوڕاند " کوڕه نه‌که‌ی چۆن دۆستی خۆت ده‌گوژی"؟ به‌ڵام برایمه سوور ته‌قه‌ی لێکرد و فه‌تاح خان له کاتێکدا گوله پێکابووی، به‌و حاڵه‌وه توانی قاتڵه‌که‌ی خۆی بکووژێته‌وه.
له به‌ر پێوه‌ندی عاتیفی قووڵ له نێوان مه‌جید خان و فه‌تاح خان دا،نه‌مانی فه‌تاح خان بڕستی لێبری و ساڵێک دواتر له 9ی گه‌لاوێژی ساڵی 1322ی هه‌تاوی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ته‌بریز [ته‌ورێز ] سه‌ری نایه‌وه.
ئارامگه‌ی ئه‌و دوو برایه له شوێنێک به نێوی چاکه ڕووته له سه‌ر کێوی ده‌لمه، دێیه‌ک له ده‌وروبه‌ری شاری میاندواو هه‌ڵکه‌وتووه.
مه‌جیدی میرموکری نه‌ما تا گه‌شه‌ی چالاکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان که گه‌یشته ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان ببینێ، بێگومان ئه‌گه‌ر مابا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بوو له‌و کۆماره دا.
کاپیتان نهماز عه‌لییێڤ یه‌ک له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی بوو که له کاتی داگیر کردنی ئازه‌ربایجانی ئێران له لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی سووره‌وه ناردرا ئه‌وێ. ویلیا‌م ئیگلتن ی کوڕ له مه‌ڕ وی ده‌نووسێ:
" له میاندواو کاربه‌ده‌ستی سیاسی شووره‌وی که‌سێک بوو به نێوی کاپیتان نهماز عه‌لییێڤ، ته‌مه‌نی نزیک 35 ساڵ ده‌بوو ، و ترکێکی ئازه‌ربایجانی بوو. کابرایه‌کی که‌مدوێ بوو و له‌چاو کاربه‌ده‌سته کانی دیکه‌ی شووڕه‌وی که پێوه‌ندییان له گه‌ڵ کورده‌کان هه‌بوو، له‌نێو ئه‌واندا که‌متر خۆشه‌ویست بوو،ئه‌گه‌رچی ئه‌و له میاندواو دامه‌زرابوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر له کاتی خۆی له مهاباد به سه‌ر ده‌برد.به سواری جیپ هه‌ر سه‌عاتێکیان نێوانه".
۱ نظر:
سلاو کاک حه‌سه‌ن ئه‌م کاته‌ت باش.
هیوادارم له پیناو ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانی و ئینسانیه‌ت دا سه‌رکه‌توو بیت.
به‌م ئاواته که له پیناو به دوکومینت کردنی میژوو روداو‌و باسهوارهکانی سه‌رده‌می کوماری کوردستانی روژههلات دا ماندوو نه‌بیت و تا ئه‌و جیگایه‌ی که جه‌نابت ئاگاریت له‌سه‌ری هه‌یه‌و به‌لگه‌ت له‌به‌ر ده‌ستدایه دریژه به نوسینه‌کانت.
له‌گه‌ل سلاوی دوبارهمدا
قادر خه‌نده‌ره‌ش
ارسال یک نظر