هۆی ئه‌وه‌ی که من ده‌ڵێم ئه‌م وێنه‌یه له کاتی سه‌ردانی قه‌دری جه‌میل پاشا له مهاباد [13-21ی سێپتامبری 1946] گیراوه ئه‌وه‌یه که عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی هه‌مان جلوبه‌رگی ده‌به‌ر دایه که له‌وێنه‌ی ڕۆژی 14ی سێپتا‌مبر دا ده‌یبینین.
ئه‌وانه‌ی له وێنه که دا ده‌ناسرێنه‌وه: فه‌رمانده‌ی پۆلی 3ی هێزی ناوه‌ندی سه‌رپۆلی 2 ئیبراهیمی سه‌لاح. له نێو ئه‌وانه‌یدا وا سان ده‌بینن له لای چه‌په‌وه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، قه‌دری جه‌میل پاشا [!]، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی ، هێندێک ئه‌ولاوه‌تر مایۆر جه‌عفه‌ری که‌ریمی موعاوینی حه‌ڕه‌بی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان و ڕه‌شیدی خوسره‌وی.
تکایه یارمه‌تی بکه‌ن بۆ دیاریکردن و ساخکردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی هه‌ڵگیرانی ئه‌م وێنه‌یه.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه به سپاسه‌وه له دوو سه‌رچاوه ، کتێبی " ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی، عه‌لی که‌ریمی" و ڕێزدار حه‌سه‌ن سۆران وه‌رگیراوه که به‌داخه‌وه زانیاری سه‌رچاوه‌ی دوویه‌م سه‌باره‌ت به بۆنه‌ی هه‌ڵگیرانی ئه م وێنه‌یه ڕاست نییه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر