کوردستان ژماره 87 ، ارگانی حزبی دیموکراتی کوردستان ، سی شه‌ممو 26 خه‌رمانان 1325
[سه‌رنج بده‌ن! به مه‌به‌ستی هاسانتر خوێندنه‌وه، ئه‌م وتاره‌ی ژێروو له ڕووی ده‌قی ماک به ڕێنووسی ئه‌م سه‌رده‌مه نووسراوه‌ته‌وه]
[ حزبی دیموکراتی کوردستان ]
دڵشاد ڕه‌سووڵی
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان که ئازادی وڵات وابه‌سته به پشتیوانی ئه‌و حیزبه، هه‌مان حیزبێکی که پارێزگاری وڵاته، هه‌مان دێمۆکرات …. [ده‌قی ماک] سه‌رچاوی خۆشبه‌ختی و نیشانه‌ی ئینسانییه‌ت … [ده‌قی ماک] ، دێموکڕاتی حه‌قیقی ….هه‌مان قانوون و ره‌هبه‌ری به‌شه‌رییه‌ت… [ ده‌قی ماک ]، ئه‌وڕۆ له وڵاتی مه دا….. [ده‌قی ماک]، ئه‌و کوردستانه‌ی که چه‌ند سه‌د ساڵه ژێرده‌ست، زوڵم لێکراوه، له ژێر باری زۆرداران پشت چه‌ماوه، هێز نه‌ماوه. له‌و پارچه کوردستانه‌دا ئه‌و قانوونه، ئه‌و مه‌ڕامه که نیشانه‌ی سه‌عاده‌تی به‌شه‌رییه‌ته که پارێزگاری ئازادی فه‌رده، ته‌نها ڕێگای نه‌جاتی وڵاته. ئه‌وڕۆ، به‌ڵێ ئه‌وڕۆ له وڵاتی مه دا ئه‌و وڵاته‌ی به هۆی هێزی زاڵمان و خوێنمژان، له فه‌رهه‌نگ،له ته‌عمیرات، له که‌شاوه‌رزی، له بێهداری بێبه‌ش کراوه. وڵاتی فه‌قیر، هه‌ژار و وێرانه‌ی کوردستان، وڵاتی بێ عیلم خهرابهیێکی تێک ڕماوه.
میلله‌تێکی هێز نه‌ماوی کوردستان ئه‌و بێ هێزییهی که له نه‌زانین و به‌جێ مان له قافڵه‌ی ته‌مه‌دون هاتۆته دی، له‌و وڵاته دا ئه‌وڕۆ ته‌نها هومێدێک، چاره‌یه‌ک ، ده‌رمانی ده‌ردێک بۆ ئێمه پشتیوانی کردنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی که ده‌گه‌ڵ خودای خۆیان په‌یمانیان به‌ستووه تا خوێن له به‌ده‌نیان دا بجووڵێته‌وه و تا هێزێک له به‌ده‌نیان دا مابێ بۆ ڕزگاری، بۆ ئازادی وڵات سه‌عی بکه‌ن. به پشتیوانی خودای و ڕه‌هبه‌ری گه‌وره‌یان که پێشه‌وایه…. [ ده‌قی ماک]، پێشه‌وایه به مه‌ردانه، بێ باک، ڕیگای خۆشبه‌ختی میلله‌تیان دیوه‌ته‌وه، ئه‌وا خه‌ریکن ، مه‌شغووڵن له گیان به‌خت کردن دان.
میلله‌تی به جێ ما‌و، هێز نه‌ماو ڕه‌هبه‌ری ده‌که‌ن. پێشه‌وا له پێشه‌وه ئێمه‌ش ئیمانمان به ڕه‌ئی سائیبی وی هه‌یه، به حه‌ربه‌ی ئیمان ، به سیلاحی عه‌قیده به پشتیوانی مه‌ڕام بۆ سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی ،بۆ خانووی ئازادی ده‌ڕۆین ، ده‌ڕۆین و ده‌ی گهینێ. خانووی ئازادیمان دیوه‌ته‌وه به‌ڵام، ده‌بێ به هیممه‌تی دانیشتوانی وڵات، به پشتیوانی وان پاکی که‌ینه‌وه، ته‌عمیری بکه‌ین ، موحهوهتهی ئه‌و خانووه‌ش که له به‌ر زاڵم و خوێنمژان بۆته خه‌رابه، هه‌زاران گیای هه‌رزه‌ی تێدایه ده‌بێ پاک بکرێته‌وه.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به ڕه‌هبه‌ری پێشه‌وای خۆی زامنی پارێزگاریه‌تی [سپی له ده‌قی ماک دا]. ئێمه بۆ ئازادی له کۆشش داین.بمرین، بکووژرێین، زیندانی بکرێین له ڕێگای مه‌ڕامی موقه‌ده‌س دا له کن ئێمه جێگای خۆشبه‌ختییه.هیچ که‌سێک ناتوانێ له‌و ڕێگایه دا ئێمه لادا.
هیچ هێزێک پێی ناکرێ له گه‌ڵ هێزی ئیمان و عه‌قیده‌ی ئێمه بکه‌وێته جه‌نگ. هیچ ده‌وڵه‌تێک له ڕێگای ئازادی دا ناتوانێ به‌ربه‌ره‌کانیمان ده‌گه‌ڵ بکا. ئێمه پاکین، به پاکی خۆمان گره‌وی له مه‌یدان ده‌به‌ینه‌وه. ده‌گه‌ڵ میلله‌ت ڕاستین ، به ڕاستی خۆمان سه‌رده‌که‌وین. سیلاحی ئێمه ئیمان و عه‌قیده‌یه، ئه‌و ئیمان و عه‌قیده‌ی که ته‌نها ئامالی به‌شه‌رییه‌ته. سه‌رچاوه‌ی ویجدان پاکی سیلاحی ئێمه‌یه و به غه‌یری ئه‌وه هیچ سیلاحێکی دی مان نییه، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ده‌گه‌ڵ ئیمپراتوریتێکی که زاڵم بێ . که بییه‌وێ ئازادیمان پامال بکا، که بییه‌وێ زوڵممان لێ بکا شه‌ڕ ده‌که‌ین، له جه‌نگ دابن دڵنیاین هه‌ر ئێمه سه‌ربه‌رزین، هه‌ر ئێمه له مه‌یدانی ژیان دا ڕووسوور دێینه ده‌ر.
ڕووسووری هه‌ر ئه‌وه نییه مه‌ردانه بژی، به‌ڵکوو ڕووسووری حه‌قیقی ئه‌وه‌یه مه‌ردانه بمری. ئیفتیخار هه‌ر ئه‌وه نییه که ئازادی وه‌چه‌نگ خه‌ین، به‌ڵکوو ئیفتیخاری حه‌قیقی ئه‌وه‌یه له ڕێگای وه‌چه‌نگ خستنی ئازادی سه‌ری خۆت دانێی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئیمان و عه‌قیده‌ی وایه که :
هیچ که‌سێک به غه‌یری خۆمان ناتوانێ ده‌رحه‌قی ئێمه به‌دگۆیی بکا. هیچ که‌سێک به غه‌یری خۆمان ناتوانێ ناو و شوهره‌تی ئێمه خه‌راپ کا. هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک به غه‌یری وتار و کرداری ئێمه ناتوانێ شۆهره‌ت و ئیفتیخاری ئێمه له‌که‌دار بکا.هیچ شتێک بۆ به‌دبه‌ختی و ڕۆژی ڕه‌شی ئێمه به غهیرهئهز ته‌مایولی خۆمان موئه‌سیر نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌مان زانیوه خووی خۆمان ، ڕه‌وشتی خۆمان ئیسلاح کردووه. ئیمان و عه‌قیده‌مان به‌وانه هه‌یه بۆیه کردار و گوفتاهمان چاک کردووه بۆ مه‌ڕامێکی موقه‌ده‌س، بۆ ئامالێکی به‌شه‌ری… بۆ سه‌عاده‌تی نیشتمان چ گیانێک و چ تهمایولێک پێویسته کردوومانه‌ته سه‌رمه‌شقی ژیانمان و به ڕه‌هبه‌ری پێشه‌وای گه‌وره‌مان ده‌چینه پێش بۆ خانووی ئازادی، بۆ ژیانی میلله‌ت و بۆ خۆشبه‌ختی دانیشتووانی وڵات.
باکێکمان نییه چونکه ڕاستین، بۆیه ناترسین ئاشکرایه هه‌رکه‌سێک بییه‌وێ به قسه و وتار حه‌قیقه‌تی ون بکا، حه‌قیقه‌ت ئه‌وی ڕیسوا ده‌کا.ئێمه حه‌قیقه‌تمان ون نه‌کردووه بۆیه ناترسین، بۆیه دڵنیاین به ئامالی خۆمان شاد ده‌بین. بۆیه هه‌میشه هاوار ده‌که‌ین: ئه‌ی پێشه‌وای گه‌وره‌مان بۆ وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ئازادی ،بۆ به‌رقه‌راری دێمۆکڕاسی بڕۆ پێش، هێزی نه‌مری ئێمه‌ت هه‌یه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر