هه‌ڵکردنی ئاڵا له سه‌ر خانووی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی میللی26ی سه‌رماوه‌زی 1324 [ 17ی دیسامبری 1946 ]، مهاباد
گۆڤاری کوردستان بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆ کوردستان له ژماره‌ی سێیه‌می خۆیدا، مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1325 [ مارسی 1946] له ژێر سه‌ردێڕی "هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان له مهاباد" ده‌نووسێ : " ..... ڕۆژی 26 ی سه‌رماوه‌ز [ی 1324ی هه‌تاوی] = 17ی دیسامبری 1945،ته‌واوی نوینه‌ره‌کانی ئه‌هالی کوردوستان له شاری, مهاباد کوبونه‌وه. له سه‌عات 10ی به‌یانی له کانگای حیزب ئاڵای کورد به حوضوری ده‌هه‌زار نه‌فه‌ر هه‌لگیرا و له کاتیک دا ده‌سته‌ی موزیک مارشی میللی لی ده‌دا و له سه‌رتاسه‌ری شه‌قامی وه‌فایی دا صه‌فی نیزام که لوله‌ی تفه‌نگ و موسه‌لسه‌ل وسهرنیزهیان دهدرهوشا ده‌سته‌ی لاوان و قوتابیانی مه‌کته‌ب،کچ و کور، له لای راستی ئالا له حه‌ره‌که‌ت دا بون گه‌وره وچوکی مهاباد هه‌یئه‌ت و نوینه‌رانی حیزبی دیموکرات له پشت سه‌ری ئالا سه‌ری تهعظیمیان بو دانه‌واندبو و، بو ئیحتیرام چه‌پله‌یان لی ده‌دا و هورایان ده‌کیشا و، پیشه‌وای موعهظهمی کوردستان جه‌نابی قاضی محمد وتاریکی به تینی له بابه‌ت ئالای موقه‌ده‌سی کوردستان ئیراد فه‌رمو.ئه‌وجار له پاش نوتق و خیطابه و تیرهاویشتنیکی زور وبه جیهینانی مه‌راسیم و نه‌صبی ئالا له سه‌ر عه‌ماره‌تی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی میللی جیژنه دوایی هات...."
وێنه‌هه‌ڵگر: سه‌یادیان یان سمایل خانی فه‌ڕوخی
ئه‌م وێنه‌یه له کتێبی " پێداچوونه‌وه ، که‌ریمی حسامی، چاپخانه‌ی ماردین، سوێد 1996 " وه‌رگیراوه
ئەم وێنەیەش بەر لە وێنەی سەرەوە هەڵگیراوە. بە ئەگەری زۆر نەفەری یەکەم لە دەستی ڕاستەوە کە باڵتۆی درێژی دە بەر دایە میرزا مستەفای سوڵتانیان و ئەو کەسی دەستی بە دیرەکی ئاڵاکەوە گرتووە عەلیی خوسرەوی یە
۱ نظر:
ئەم کاتەتان باش.
ببوورن من لەسەر ئەو نووسیوتانە: گۆڤاری کوردستان بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆ کوردستان له ژماره‌ی سێیه‌می خۆیدا، مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1325 [ مارسی 1946] له ژێر سه‌ردێڕی "هه‌ڵکردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی کوردوستان له مهاباد" ده‌نووسێ"
ئەمە بەراست نازانم چوونکە رۆژنامەی کوردستان ژمارە سێ دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٢٤ دەرچووە نەک مانگی خاکەلێوە. چوونکە ناکرێ لە رۆژنامەیەکدا هەواڵیک بڵا بکرێتەوە کە چەند مانگی بەسەردا تێپەڕیوە! هەر بۆیە ئەو رێکەوتە هەڵەیە و من ئەو ژمارە رۆژنامە کوردستانەشم لە لایە.
سەرکەوتوو بن
ارسال یک نظر