۱۳۸۹ فروردین ۸, یکشنبه


ڕۆژی ڕەشی دەی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی





تێبینی : ئەم وێنەیە بۆ جاری یەکەم لە کتێبی " از مهاباد خونین تا کرانەهای ارس" نووسینی نەجەفقوڵی پسیان دابڵاوکراوەتەوە.نەجەفقوڵی پسیان لە چاوپێکەوتنێک دا لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی گوتوویە بەشێکی زۆری ئەو شتانەی لەو کتێبەدا نووسیویە لە بەر گوشاری کاربەدەستانی نیزامی ئێران بووە و لە ڕاستی بە دوورن. لە کۆتایی ساڵانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ کاندا نووسەر و تێکۆشەری کۆچکردووی فەڕانسەیی ژان پییێر ڤینۆ کە "کۆمیتەی هاوپێوەندی لە گەڵ شؤڕشی کورد"ی دامەزراندبوو ئەم وێنەیە و وێنەی شەهیدانی بزووتنەوەی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حدک ی لە وڵاتانی ئوڕووپایی بە بەربڵاوی بڵاو کردەوە. ژان پیێێر ڤینۆ لە هەلومەرجێکی نادیار دا لە ساڵی ١٩٧٣ لە بەلووچستانی پاکستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هیچ نظری موجود نیست: